بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران هەر ئەو ئەسپانەی دەستی بەسەر گرتووه دەفرۆشێتەوه کاسبکاران

ئێران هەر ئەو ئەسپانەی دەستی بەسەر گرتووه دەفرۆشێتەوه کاسبکاران
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onApril 25, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سوپای پاسدارانی ئێران هاوکات لەگەڵ هێزەکانی سەر سنوور لە گوندی قەبری حوسێن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و زیاتر لە ٣٠٠ ئەسپی کاسبکارانیان بە تاڵان بردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئاواتودەی باس لەوە دەکەن کە ئەو هێزانە بەرەبەیانیی زوو و بەر لەوەی خەڵک لە خەو هەستن بە چەند ماشین و هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵک و دەستیان بە سەر ئەسپەکاندا گرتووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ به ئاواتودەیان راگەیاند: ''پاش دەسبەسەرداگرتنی ئەسپەکان، خەڵکی گوند بە شۆفێری بارهەڵگرەکانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بارکردنی ماڵی بەتاڵانچووان ئەوانیش لەو تاوانەدا بەشدارن و بەرپرسیار دەبن.''

لە ئاکامدا هێزە داگیرکەرەکان چونكە نەیانتوانیوە ئەسپەکان بار بکەن بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە کە هەر یەک لە ئەسپەکان بە نرخی ١٧ میلیۆن تمەن بە خاوەنەکانی خۆیان دەفرۆشنەوە.

کوردستان وڵاتی داگیرکراوه که هێزه ئەمنی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جۆر بیانهەوێت و بەکەیفی خۆیان لەگەڵ خەڵک هەڵسەوکەوت دەکەن و ڕەچاوی هیچ یاسا و ڕیسایەک ناکەن.

جێگای ئاماژەیه بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، شەشی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، سێ کۆڵبەر بە تەقەی چەكدارانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوون.

بریندارکردنی کؤڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران
ڕەسمێک له جەستەی برینداری کۆڵبەران که لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوه به چەکی شاتگان ئامانج گیراون

بە گوتەی شایەتحاڵان ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.