بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

توێژەرێکی کورد خەڵاتی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە

توێژەرێکی کورد خەڵاتی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە
ڕەسمێک له دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
posted onApril 8, 2024
noبۆچوون

دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، زانای کورد به هۆی خزمەته زانستییەکانی له لایەن یەکیەتیی ئەورووپا خەڵاتکرا و هەروەها هەلی توێژینەوە لە زانکۆی MIT پێبەخشرا.

بەپێی هەواڵی بڵاوبوو له ڕاگەیاندنه کوردییەکان، کومیتەی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا بڕیاری داوه بۆ ڕیزگرتن و بەرزخایاندنی توێژینەوه زانستییەکانی دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی توێژینەوەی "ماری کوری" پێشکەشی ئەوم توێژەره کوردستانییه بکات.

یەکیەتیی ئەورووپاو بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانه و دروستکردنی دەرفەتی زۆرتر بۆ توێژینەران ئەم خەلاتەی دابین کردووه و هەرساڵ پێشکەشی زانایان جیهان دەکرێت.

دکتۆر ڕەحیمزادەگان بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەتوانێت بۆ درێژەی توێژینەوەکانی سەردانی زانکۆی MIT له وڵایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات. زانکۆی MIT له ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە.

جێگای ئاماژەیه، دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات.

هەروەها شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە و لەگەڵ هەموو سەرقاڵییەکەی، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەرەدانی زانست به زمانی کوردی.