بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزەکانی پولیسی ئیسرائیل

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزەکانی پولیسی ئیسرائیل
وێنەیەک له شوێنی ڕووداوه تیرۆریستییەکه
posted onApril 3, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی چوارشەممه، ١٥ خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، تیرۆریستێکی عەرەب به ئۆتۆمبیلەکەیەوه، خۆی بە ناو کۆمەڵێک پولیسی ئیسرائیل، له نزیکی شاری "كوخاف يەير" کێشا و بووه هۆی برینداربوونی چوار پولیس.

به وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، ئەو تیرۆریسته، گەنجێکی ٢٦ ساڵەیه و دانیشتووی شاروچکەی عەرەب زمانی "تیره" له پارێزگای ناوەندی ئیسرائیله.

هەروەها ڕایانگەیاند، دۆخی تەندرستی یەکێک له پولیسەکان به هۆی قورسی برینەکانییەوه زۆر ناجێگیره. بەڵام ئەوانی دی تەنیا تووشی برینی سووک بوونه.

له لایەکی دیکەوه هێزی بەرگری ئیسرائیل له ڕاگەیندراوێک ئاماژه به هێرشی درۆنی له سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاته دەکات. بە پێی ئەم ڕاگەیندراوه، درۆنەکه توانیویەتی له ناوچەی "عەرەبه" له باکوری "ئیلات" سنوورەکانی ئیسرائیل ببەزێنێت.

ئیسرائیل دەڵێت بۆ لەنێوبردنی ئەو درۆنه دژه مووشەکێک هەڵدراوه بەڵام دیار نییه ئامانجەکەی پێکاویەتی یان نا، بۆیه گرۆپیکی لێکۆلینەوه بۆ تاوتوێ کردنی بابەتەکه پێکهاتووه.

جێگای ئاماژەیه نیوه‌شەوی  دووشەممه، ١٣ی خاکەلێوه، گروپی تیرۆریستی "موقاوەمەی ئیسلامی عێراق" هێرشی درۆنی دەکات سەر بنکەیەکی نیزامی ئیسرائیل له کنارەکانی کەنداوی ئیلات و بینایەکی نیزامی تووشی خسار و زیان دەکات. سەرچاوەکانی ئەمنی ئەم ڕووداوه به هۆکاری سەرەکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران له دەمیشق هەر لەو ڕۆژه دەزانن.