بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل له هێرشێکدا زۆرتر له ١٥ تیرۆریستی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشت

ئیسرائیل له هێرشێکدا زۆرتر له ١٥ تیرۆریستی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشت
وێنەیەک لەو شوێنه که دانیشتنی ئەمنی سوپای پاسداران لەگەڵ تیرۆریستان هەیانبووه و ئیسرائیل بوردەمانی کردووه
ئیسرائیل له هێرشێکی بەربڵاو، کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران و تیرۆریستانی دیکەی له دەیرەزۆری بوردمان کرد
posted onMarch 26, 2024
noبۆچوون

بە‌پێی ڕاگەیاندراوێکی ئەرتشی بەرگری ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاته توانیویەتی له هێرشێکی کوشنده له نیوە‌شەوی سێ‌شەممه، حەوتی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی له دێرەزۆر و چەندین بنکەی دیکەی سوپای پاسداران له ئەلبوکەماڵ به چڕی بوردمان بکات و زۆرتر له ١٥ تیرۆریستی سەر به کۆماری ئیسلامی بکوژێت.

بەپێی ڕاپورتێک له "The Times of Israeal"، ئیسرائیل ڕایگەیاندووه تیرۆریسته کوژراوەکان تومەتبارن به قاچاخی چەک و چۆڵی پیشکەوتوو بۆ لوبنان و فەڵستین. ئەوان له کوتا دانیشتنەکەیان بڕیاربوو باس لەسەر بەربڵاوتر کردنی چالاکییەکانیان بۆ گواستنەوەی چەک بۆ تیروریستانی حزب الله و فەڵستین بکەن بەڵام هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئیزنیانی پێنەدا ڕووناکی ڕۆژ ببینن.

ئەم ڕاپورته تەرکیز دەکاتەوه که هێرشەکان بنکە و بارگای یەکەی ٤٠٠٠، یەکەی تایبەتی ئۆپراسیونی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و هەروەها یەکەی تایبەتی سەر به سوپای قودس ناسراوه به یەکەی ١٨٨٤٠ی، ئامانج گرتووه

ئەم دانیشتنه له لایەن فەرماندە پلەبەرزەکانی سوپای پاسداران بەڕێوه دەچوو بۆیه ناوی چەندین ئەفسەری بەرچاوی سوپای تیرۆریستی پاسدارانیش له نێو کوژراوەکان دایه.

جێگای ئاماژەیه ڕۆژی دووشەممه، شەشی خاکەلێوه، ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، شین بێت، ڕایگەیاندبوو که توانیویەتی هەوڵەکانی دوو یەکەی سەربازی ئێران بۆ قاچاخی چەک و چۆڵ بۆ تیرۆریستەکان له کەرتی ڕۆژئاوا، پووچەڵ بکات

له ڕاستیدا هێرشەکەی شەوی سێ‌شەممه وەلامێک بوو بۆ ئەم هەوڵانه و له ئاکامدا بنکەو بارەگاکانی پەیوەندیدار به پیلانڕێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ به ئێسرائیل بوردمان کران.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی سوریا له ڕاپورتێکی تێروتەسەڵدا سەرەڕای ئاماژە کردن به بەربڵاوی هێرشی ئاماژەپێکراو، باس له کوژرانی زۆرتر له ١٥ تیرۆریستی سەر به کۆماری ئیسلامی ئیران بە‌تایبەت چەندین ئەفسەری بالای سوپای پاسداران، دەکات.

بهروز واحدی، یەکێک لەو کوژراوانەیه که فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپای پاسدارانه و له کوشتنی منداڵانی سوریه دەستی هەبووه. ئەم گەوره تیرۆریسته، له هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ژووری ئەمنی سوپای پاسداران له تەنیشت مزگەوتی "الشریعه" له شاری ئەلبوکەمال له ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کوژراوه.

جێگای ئاماژەیه نۆ کەس لەو کوژراوانه خەڵکی عێراق و ئەندامی گروپه تیرۆریستییەکانی سەر به ئێرانن که بۆ کاروباری تیرۆرستی له سوریه هەبوون و ئەرکی کوشتنی شارۆمەندانی سوری و گواستنەوەی چەک و چۆڵیان بۆ لوبنان و فەڵستین بەئەستۆ بووه.

هەروەها سانا، تلڤزیۆنی حکومەتی سوریه، له هەواڵەکانی خۆی ڕایگەیاندووه لەم هێرشه حەوت چەکداری سوری و یەک سڤیل کوژراون.

جێگای ئاماژەیه ئیسرائیل له درێژەی سالانی پێشوو بەتایبەت دوای شۆڕشی گەلانی سوریه دژ به ڕێژیمی بەعس، له قوولایی ولاتی سوریه دژ به تیرۆریستانی سەر به ئێران سەدان هێرشی ئاسمانی بەڕیوه بردووه که تاکوو ئێستا بەدەگمەن لەوبارەیه ڕاگەیندراوێکی فەرمی بڵاو کردووه.

هەروەها له دوای هێرشه تیرۆریستییەکەی حەوتی ئوکتۆبەر، ئەم هێرشگەله بەڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووه و بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی سەر به ئێران و تەنانەت شوێنه نیزامییەکانی سوریەش بوردمان دەکات.