بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوای شەش ساڵ زیندان ئەرسەلان خودکام ئیزنی مورەخەسی وەرگرت

دوای شەش ساڵ زیندان ئەرسەلان خودکام ئیزنی مورەخەسی وەرگرت
ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی له زیندانی ورمێ، له سێیەمی مانگی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاویدا به تۆمەتی "سیخۆری و هاوکاری بۆ حزبی دمۆکرات" دەستبەسەر کر
posted onMarch 12, 2024
noبۆچوون

ئەرسەلان خۆدکام (سوهرابی) بەندکراوی سیاسی کورد دوای شەش ساڵ بەندکراوی بەبێ یەك ڕۆژ مورەخەسی، ڕۆژی سێشەممه ۲۲ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ هەتاوی، توانی بە دانانی بارمتەی قورسی ۱٥ میلیارد تمەنی، ئیزنی مورەخەسی وەرگرێت.

ئەرسەلان خۆدکام، خەڵکی شاری مەهاباد، ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاوکاری حیزبی دێموکرات لەلایەن دادگای ئێرانەوه حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

پاشان له ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی، دوای پێداگری خۆی و بەدوا چوونێکی زۆر، بەپێ "مادەی ٢٠ی کۆمیسیۆنی لێخۆشبوون، بە پلەیەک کەمکردنەوە حوکمی ئێعدامەکەی گۆڕدرا بۆ هەتاهەتایی.

له سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، ناوبراو له نامەیەک بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران داوای پێداچوونەوه له پەروەندەکەی و بەڕێوەبردنی دادگایەکی عادڵانەی کرد که له ژێر گوشاری ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتلاعات و سوپای پاسداران حوکم نەدات.

پێشتر، دیوانی باڵای ئێران له ژیر گۆشاری سوپای تیرۆریستی پاسداران، حوکمی لەسێدارەدانی پەسەند کردبوو.

ئەرسەلان خۆدکام، بەندکراوی سیاسی له زیندانی ورمێ، له سێیەمی مانگی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاویدا به تۆمەتی "سیخۆری و هاوکاری بۆ حزبی دمۆکرات" دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٣٦ ڕۆژ له ژۆری تاکەکەسی پاراستنی ئیتلاعاتی سوپای ئەلمەهدی ورمێ، لێکۆلینەوەی لێکراوه.

ناوبراو دواتر بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوه و له هەشتەمی پووشپەڕی هەمان ساڵ له لایەن لقی یەکی دادگای نیزامی ورمێ، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.