بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەر به نەتەوە یەکگرتووەکان: "کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسه لەهەمبەر کورشتنی ژینا ئەمینی"

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەر به نەتەوە یەکگرتووەکان: "جمهوری اسلامی ایران مسئول مرگ ژینا امینی است"
بەپێی ئامارەکان له درێژەی شۆڕشی ژینا، لانیکەم یەک هەزار و پێنج سەد کەس کوژراون و لانیکەم بیست‌ هزار کەسیش بریندار بوونه
لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەر به نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "هەڵاواردن و چەساندنەوەت ژنان له ئێران نموونەی تاوانی دژ به مرۆڤایەتییه"
posted onMarch 9, 2024
noبۆچوون

چڤاتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ماوه پیش لێژنەیەکی بۆ ئاشکرا کردنی ئاستی تاوانەکانی ئێران له سەرکوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی که دوای کوشتنی ژینا ئەمینی سەری هەڵدابوو، پێکهێنابوو. ئەم لێژنەیه ڕۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کوتا ڕاپورتی خۆی پێشکەشی جڤاتی مافی مرۆڤ نەتەوەه یەکگرتووەکان کرد.

بەپێی ئەم ڕاپورته، کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم ئاکامه گەیشتوون که ژینا ئەمینی بەدەستی هێزەکانی ئێران کوژراوه و "کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر خوێنی ژینا ئەمینی بەرپرسیاره". ئەم لێژنەیه هەروەها تەرکیز دەکات که هەلاواردن و چەوسانەوه دژ به ژنان و کچانی ئێرانی له لایەن حکومەتەوه، نموونەیەکی تەواو له تاوان دژ به مرۆڤایەتییه.

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان به ڕوونی دەڵێت: "زۆرێک له پێشڵکارییەکانی مافی مرۆڤ که لەم ڕاپورته ئاماژه پێکراوه نموونەی تاوان دژ به مرۆڤایەتییه بەتایبەت تاوانگەلێک وەکوو کوشتن، زیندانی کردن، ئەشکەنجه، دەستدرێژی سێکسی و شێوەکانی دیکەی توندوتیژی سیکسی، چەوساندنەوه، ڕفاندن و هتد که بەشێک له هێرشێکی بەربڵاو و ڕێکخراو دژ به کۆمەڵێکی سڤیل، یانی ژنان و کچان و چالاکوانانی مافی مرۆڤه".

ئەم ڕاپورته کۆماری ئیسلامی به بەڕێوەبەر و بەرپرسیاری ئەو تاوانگەله دەناسێنێت چونکه: "کۆی گشتی کرداری بەرپرسانی دەوڵەت لەوانه ڕاگەیاندراوه فەرمییەکان، بەردەوامی تاوانکاران له تاوانەکانیان بەبێ ئەوەی لەلایەن سیستەمی دادوەری ڕووبەڕووی سزا ببنەوەه و ئیدانە نەکردنی ئەو جنایتگەله له لایەن حکومەتەوه، ئێمه بەو ئاکامه دەگەینێت که هەموو ئەو تاوانگەله له درێژەی بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه".

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەر به نەتەوە یەکگرتووەکان: "جمهوری اسلامی ایران مسئول مرگ ژینا امینی است"
 له شۆڕشی ژینا، زۆرینەی بەشداربووان له پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووه بۆیه زۆرترین قوربانییەکانیش له کوردستان تۆمار کراوه.

هەروەها لێژنەکه دەڵێت: "ئەم تاوانگەله بەدەست یان به هەماهەنگی حکومەتەوه و به تەرخانکردنی سرچاوەکانی وڵات، بەڕێوه چوونه".

لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان ئاماژه به بابەتی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکات و دەنووسێت: "بەپێی بەڵگەکان و شێوازی توندوتیژی پولیسی ئاسایشی ئەخلاقی له بابەتی حیجابی زۆره‌ملی ئێمه بەو ئاکامه گەیشتووینه که ژینا ئەمینی تووشی توندوتیژیی جەستەیی له لایەن پولیسەوه بووه و بووەته هۆی مردنی. بۆیه ئێمه کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسی مەرگی نایاسایی ئەو دەزانین".

لیژنەکە نووسیویەتی "دەسەڵاتداران بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان یان بۆ ترساندن و سەپاندنی سزاکان، قوربانییانیان بە شێوەی جواروجۆر ئەشکەنجە داوە، لەوانەش وەک دەستدرێژیکردنی بەکۆمەڵ و دەستدرێژی جەستەیی و ڕوتکردنەوە و دەست لێدان."

لە ڕاپۆرتەکەدا بە ئاماژەدان بە مامەڵەی سەرکوتگەرانەی حکومەت لە ڕێگەی هێزە ئاسایشییەکانەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە "ئامارە جێگای متمانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٥٥١ خۆپیشاندەر بە دەستی هێزەکانی ئاسایش کوژراون کە لانیکەم ٤٩ کەسیان ژن و 68 کەسیان منداڵ بوونه".