بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیاوەش حەیاتی، پاش بەندکرانی بۆ یەکساڵ له زیندان ئازاد کرا

سیاوەش حەیاتی، پاش بەندکرانی بۆ یەکساڵ له زیندان ئازاد کرا
سیاوەش حەیاتی لەکاتی وتار دان له دژی کوشتنی خەڵک بەدەستی هێزەکانی ئێران
posted onMarch 7, 2024
noبۆچوون

سیاوەش حەیاتی، چالاکی سیاسی کوردستانی، که له نێو کوردان به هێمای خەبات و ڕاستگۆیی ناسراوه، پاش بەندکرانی بۆ یەکساڵ، له بەەندکرانی له زیندانی "دیزل آباد" کرماشان ڕزگاری و بوو.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ئەم خەباتگێره ڕۆژی چوارشەمه، ١٦ ڕەشەمه، دوای بەندکرانی بۆ ماوەی یەکساڵ له سیاچاڵەکانی ئێران ڕزگاری بوو.

یەکێک له دوستانی نزیک به سیاوەش حەیاتی، له وتووێژێکی تایبەت به ئاواتودەی گوتی: "لەم یەکساڵەدا، بۆ چەندین جار ئاقای حەیاتی داوای ڕەوانه کردنی بۆ نەخۆشخانه به‌مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست کردبوو که بەرپرسانی زیندانی ڕەتیان کردبووه‌وه".

سیاوەش حەیاتی له زیندان ئازاد کرا
سیاوەش حەیاتی به بوێری، پا وەگەز نان لەهەمبەر زۆڵم و چەوسانەوه، بەرخودان و ڕاستگۆیی ناسراوه

هەروەها ئەم سەرجاوەی هەواڵه به ئاواتودەی گوتی: "چەند جاریش هەوڵی وەرگرتنی مورەخەسی دابوو که مخابن ڕێکخراوه ئەمنیەتییەکان نەیانهشتبوو و لەو مافه سەرتاییه بێ‌بەشکرابوو".

سیاوەش حەیاتی، به هۆی پاڵپشتی له خواستی گەلی کورد له شۆڕشی ژینا و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر کوشتاری خەڵک بەدەستی هێزه تیرۆریستییەکانی ئێران، له ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، له ڕێگای کرماشان-سەحنه، له لایەن هێزه ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر دەکرێت.

ئەم چالاکه کورده یارسانیه، له لایەن لقی پێنجی دادگاهی شۆڕشی کرماشان له شاباد به تۆمەتی هەڵواسراوی "چالاکی دژ به نیزام له ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنه دژبەرەکان" بە یەکسال زیندان سزا درا.

هەروەهای هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ کوشتن و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییان" خسته پاڵییەوه که به هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ڕەت کرایەوه.

سیاوەش حەیاتی له ناو خەلکی ئازادیخوازی کوردستان به بوێری، پا وەگەز نان لەهەمبەر زۆڵم و چەوسانەوه، بەرخودان و ڕاستگۆیی بەناوبانگ و ناسراوه.

لەگەڵ ئەوەی ئەم ئازادیخوازه بۆ چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر و ئازاردراوه بەڵام قەت بۆ یەک چرکەش بیری له پاشەکەشه و وازهێنان له ئاوات و ئارمانەکانی کوردستانی نەکردووه.