بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت/ بارەگایەکی نوێ سەر بە ئیتڵاعاتی ئێران لە سلێمانی کرایەوە

تایبەت/ بارەگایەکی نوێ سەر بە ئیتڵاعاتی ئێران لە سلێمانی کرایەوە
"ناوەندی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران" له شاری سلێمانی، له شەقامی زەڕگەته
posted onMarch 7, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕێکخراوی تیروریستی ئیتلاعات و سوپای قودس بۆ پەرەدان به پیلانەکانیان دژ به کورد و کوردستان و پەره دان به دیاردەی جاشایەتی، ناوەندێکی سیخوری له ژێر ناوی چالاکی کەلتوری له سلێمانی دامەزراندووه. ئەرکی ئەم ناوەنده پەروەردە کردنی خۆفرۆش وجاش وبەکرێگیراوه بۆ ئێران.

ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتلاعات و سپای قودس له چالاکییەکی هاوبەشدا، لقێکی دیکه له "ناوەندی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران"یان له شاری سلێمانی، له شەقامی زەڕگەتەی دامەزراندووه تاکوو لەم ڕێگا بتوانن هێزی مرۆیی پێویست بۆ جاشایەتی و بەکرێگیرایی بەدەست بهێنن.

ئەم ناوەنده به رواڵەت کەلتوریه، ئەرکی دەستنیشان کردن و ڕاکێشانی تاکەکەسەکانی بەئەستۆیه بەمەبەستی جاشایەتی و سیخۆری کردن بۆ ئێران. کادر و کارمەندانی ئەم ناوەنده، له زیرەکترین ئەندامانی ئیتلاعاتی و سوپای قودس هەڵبژێردراون تا بە کەمترین هەڵه بتوانن تاکەکان بۆ نێو تۆڕی جاشایەتی و سیخوری بۆ ئێران، ڕاکێشن.

لەم ناوەنده دوای ڕاکێشانی تاکەکان و وەرگرتنیان وەکوو جاش و بەکرێگیراو، چەندین خولی ڕاهێنانی چڕ بۆ ئەو بەکرێگیراوان بەڕێوەدەچێت و دواتر بەپێی ئامانجی دیاریکراوئەرکی هەر کەسێکیش دیاری دەکرێت و هەموو کەرەستەیەک بۆ سەرکەوتن له ناپاکییەکەی پێدەدرێت.

یەکێک له ئامانجەکانی ئەم ناوەنده، پەروەرده کردنی کەسانێک شارەزا له بواری مێدیایی و ڕاگەیاندنه تاکوو بتوانن له ڕێگای سۆشیاڵ مێدیا یان ماڵپەرەکان یان ئاژانسە هەواڵەکان، زانیاری هەڵه و دژ بە بەرژەوەندییەکانی کوردستان بلاو بکەنەوه و کۆمەڵگای کوردستان له هەموو پارچەکان، بەتایبەتی باشوور و ڕۆژهەلات، بەرەو ئاژاوه و ناکوکی ببەن.

هەروەها لەم ناوەنده لەسەر تایبەتمەندیەکانی کورد و کوردستان خوێندنەوەی چڕ دەکرێت و شوێنه ناکوکییەکان، وەکوو ناکوکی زاراوەیی و عەشیرەتی، دەستنیشان دەکرێت و دواتر هەوڵ دەدرێت بۆ بەربڵاوتر کردنی ئەو ناکوکیه  ولەنێوبردنی هەست و هزری یەکبوونی له کوردستان.

بەڕێوەبەرانی ئەو پیلانگێڕیەش، هەرئەو کۆمەڵە کەسه دەبن که بەڕواڵەت کوردن بەڵام له ئامانجەکانی ئێران دەپێکن و خزمەتی کۆموری ئیسلامی دەکەن.

بە پێی ئەو ڕاپورته که بەدەستی ئاواتودەی گەیشتووه، ئامانجی سەرەکی "ناوەندی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران" ئەمانەیه:

١- دەستنیشانکردن و ڕاکێشانی هێزی مرۆیی له هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی بە مەبەستی پەروەردە کردنیان بۆ جاشایەتی و بەکرێگیراوی.

٢- بەڕێوبردنی پیلانە دژه نەتەوەییەکانی ئێران له ڕێگای کەسانی هەڵبژێردراو و ڕاهێنراو.

٣- دروست کردن یان قووڵتر کردنی ناکوکی و ئاژاواه لەو شوێنانه که بە دی دەکرێت وەکوو چێ کردنی ناکوکی له نێوان زاراوەکان یا عەشیرەتەکانی کوردستان.

٤-سووک کردن و بێ واتاکردنی چەمکە نەتەوەییەکان له ڕێگای جاش قەڵەمەکان و بڵاو کردنی هێزری ئیسلامی سیاسی له نێو کۆمەڵگا دژ به نیشتمانپەروەری.

٥- دروست کردنی ڕق و کین دژ به هەر جوره دەسەلاتێکی کوردی و بەدڵسۆز پیشان دانی دەسەلاتی داگیرکەران، جا هەر کام له داگیرکەران بێت کێشه نییه.

٦- بەخشینی پاره بە چینی تایبەتی کۆمەڵگا که پلانی کەلتوری، هونەری، زانستی یان کۆمەڵایەتییان هەیه و پێویستیان به پارەیه بۆ بەڕێوەبردنی پلانەکەیان، تا لەو ڕێگایه بتوانن له پروسەیەکی نەرم و نیان، بۆ جاشایەتی رایان کێشن.

دڵسۆزان و ئەویندارانی کوردستان له ڕێگای ئاواتودەی داوایان لەگەڵی کورد له هەموو پارچەکانی نیشتمان کردووه ئاگایان له پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بن که له ژێر ناوی چالاکی کەلتوری بەڕێوه دەچێت و به هوشیارییەکی تەواو هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن.

بێشەک به هۆشیاری و ئاگاداری نەتەوەیی، دەتوانین بەرپرچی پیلانەکان دوژمەن بدەینەوه.