![مەترسی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازێکی سیاسی بۆ ئێران](/sites/default/files/2023-05/photo_2023-05-22_09-47-10.jpg)
AvaToday caption
٢١ی ئایاری ٢٠٢٣، عەلی قلیلۆ، زیندانی و چالاکی سیاسی پێشووی ئێرانی، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر كرا و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە.
ئەم پەناخوازە سیاسییە لە نێوخۆی تورکیا دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی کەمپی دیپۆرتی تورکیا کراوە، ئەگەر بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران، لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعات و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی گرتن، ئەشکەنجە، سزای قورسی زیندان و تەنانەت لە سێدارەدان دەبێت.
داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکرێ فشار بخەنە سەر حکوومەتی تورکیا بۆ ئەوەی خۆیان لە دیپۆرتکردنەوەی عەلی قلیلۆ بپارێزن.