بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ کۆ دەبنەوە

یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ کۆ دەبنەوە
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2023
noبۆچوون

 وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.

 

ڕۆژی چوارشەممە، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوەی لە ئەنقەرە لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا رایگەیاند، لووتکەی سێقۆڵی کە بڕیارە لە نێوان تورکیا، رووسیا و سووریا بکرێت، بە بەشداریی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، هەفتەی داهاتوو یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و گوتی، "ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە بەردەوامە. پلانمان هەیە بە چوارقۆڵی ئەم کارە بکەین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچیوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە، هەفتەی داهاتوو یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، سووریا و ئێران لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.