بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کێ بەورەکانى سوریە دەگوازێتەوە بۆ شەڕی ئۆکراین؟!

کێ بەورەکانى سوریە دەگوازێتەوە بۆ شەڕی ئۆکراین؟!
AvaToday caption
posted onApril 19, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

چاودێرانى سیاسى باس لەوە دەکەن کە لە قۆناغى دواترى شەڕ لە ئۆکراین، ئەگەرى هەیە لە لایەن هێزە فێرکراوەکانى سورییەوە بەڕێوە ببرێت، ئەمەش دواى ئەوە دێت کە چەندین جارە ئاشکرا دەکرێت ڕوسیە، شەڕکەرى میلیشیاکدانى سوریە بەکار دەهێنێت بۆ شەڕکردن دژى ئۆکراینییەکان.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاسۆشیتدپرێس، ژەنەڕاڵ ئەسکەندەر دۆرنیکۆف کە بە تازەیی وەک فەرماندەى هێزەکانى ڕوسیە لە ئۆکراین هەڵبژێردراوە، بە باشى هێزە سورییەکان دەناسێت و پێشتریش فەرماندەیی هێزەکانى ڕوسیەى لە سوریە لەئەستۆ بوو.

ئەم ژەنەڕاڵە بۆ جێبەجێکردنى ستراتیژییە بێ بەزەییانەى گەمارۆدانى شارەکان تا خۆبەدەستەوەدان، سوود لە شەڕەکەرەکانى سوریە وەردەگرێت کە ئەزموونى نزیکەى ١١ ساڵە شەڕکردنیان لە نێو شارەکانى سوریە هەیە. چالاکانى سوریش باس لەوە دەکەن کە سەدان شەڕکەر لە نێو یەکەکانى مەشق و ڕاهێنان لە لایەن ڕوسیە کە بە هێزى بەورەکان بەنێوبانگن، ناویان تۆمارکراوە بۆ چوونە ئۆکراین و شەڕکردن لە بەرەى ڕوسەکان. ئەم هێزانە چەندین ساڵە شەڕ دەکەن لە نێو کۆڵان و شەقامەکانى شارەکانى سوریە.

وەک چۆن پێشتر ئاشکرا بووە کە کۆمارى ئیسلامى چەکوچۆڵى ئەمریکى لە عێراق دەگوازرێتەوە بۆ ڕوسیە، ئێستاش دەرکەوتووە کە دەستى لە گواستنەوەى هێز و میلیشیا و تیرۆریستەکانى سوریە هەیە بۆ ڕوسیا بۆ ئەوەى لەگەڵ ئۆکراینییەکان شەڕ بکەن، ئەمەش پەیوەندى بەو پەیوەندییە لەمێژینەیەى کۆمارى ئیسلامى و ڕوسیە هەیە کە بەردەوام ڕوسیە پشتیوانى کۆمارى ئیسلامى بووەو  کۆمارى ئیسلامیش ئێرانى خستووەتە بەردەم ڕوسیە بۆ بەتاڵانبردنى سەروەت و سامان گەلانى ئێران.