بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا خەریکى جێبەجێکردنى پلانى گواستنەوەى گازى کوردستانە بۆ ئەوروپا

ئەمریکا خەریکى جێبەجێکردنى پلانى گواستنەوەى گازى کوردستانە بۆ ئەوروپا
AvaToday caption
posted onApril 11, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

بە پێى هەواڵى میدیاکان، (Victoria Nuland ـ ڤیکتۆریا نوولاند) بەرپرسى کاروبارى سیاسیى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە سەردانێکى بۆ ئەنکەرەى پایتەختى تورکیا، لەگەڵ بەرپرسە تورکەکان کۆ بووەوە بە مەبەستى گواستنەوەى گازى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوروپا.

 

حەوتووى ڕابردوو، بەرپرسى کاروبارى سیاسیی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، گەیشتە ئەنکەرە و لەگەڵ سەدات ئۆنالى جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیە کۆ بووەوە.

ناوەرۆکى کۆبوونەوەکە کە لە لایەن دەنزی کیلیسلیۆئۆغڵوو نووسەرى  ڕۆژنامەى میللیەت ئاشکرا کراوە، ئەوەیە کە بەرپرسانى تورکیە و ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەیان قسەیان لەسەر گواستنەوەى گازى هەرێمى کوردستان بە ڕێگەى تورکیە کردووە بۆ وڵاتانى ئەوروپا.

بە پێى ئەو زانیارییانە، ئەمریکا هەوڵ دەدات بەدیل و جێگرەوەیەک بۆ گازى ئەوروپا بدۆزێتەوە کە هەرزان و تێچووەکەى کەم بێت و بە خێراترین شێوەش پڕۆژەکە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، گازى هەرێمى کوردستانیش باشترین جێگرەوەی ئەو گازەیە لە ڕوسیاوە بە ئەوروپا دەفرۆشرێت.

نولاند

ڤیکتۆریا نوولاند، دواى ئەنکەرە سەردانى قوبرسى کرد و لەوێ ئاشکراى کردبوو کە لەگەڵ ئیسرائیل و یۆنان و قوبرسى تورکیە، خەریکى دۆزینەوەى جێگرەوەى گازى ئەوروپا دەبێت.

ڕۆژنامەى میللیەتى تورکیە باسى ئاخافتنى نوولاند دەکات کە گوتوویەتى پێویستە تورکیە و ئیسرائیل سەرە گازەکە هاوکار بن و لە شڕۆڤەى ئەمەشدا نووسەرى ڕۆژنامە تورکییە گوتوویەتى: بە پێى ئەو زانیارییەى کە کەوتووەتە بەر دەستى  من، لە بیر و ئەقڵى واشنتۆن، پلانێکى دیکە هەیە.

واشنتۆن دەیهەوێت گازى کوردستان بباتە ئەوروپا. نوولاند، بیرى لە گواستنەوەى گازى ئیسرائیل بۆ ئەوروپا نەکردووە لە ڕێگەى تورکیەوە. لە چاوپێکەوتنەکاندا قسە لەسەر پڕۆژەى گازى هەرزان کراوە کە بە زووتر ین کات بگوازرێتەوە بۆ ئەوروپا، گازى عێراقیش لە ڕۆژەڤى ئەواندا بووە.

سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە٢٨ى ئادار، لە لوتکەى وزە لە ئیمارات گوتى: ئێمە دەتوانین بە نزیکترین کات گاز لە ڕێگەى تورکیەوە بگوازینەوە بۆ ئەوروپا.