بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 فڕۆکەى شەڕکەرى نەناسراو بە ئاسمانى ئێرانەوە بینراون و چەندین تۆنێل و سەکۆى مووشەکى هاوکات و پێکەوە خاپوور کراون

 فڕۆکەى شەڕکەرى نەناسراو بە ئاسمانى ئێرانەوە بینراون و چەندین تۆنێل و سەکۆى مووشەکى هاوکات و پێکەوە خاپوور کراون
AvaToday caption
posted onJanuary 16, 2022
noبۆچوون

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە ئاڤاتوودەى، بەرەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ى بەفرانبارى ١٤٠٠ى هەتاوى، فڕۆکەى نەناسراو و ڕادارنەدیتوو، چوونەتە ئاسمانى ئێرانەوە و هاوکات توونێلە مووشەکییەکانى سوپاى پاسدارانیان لە ناوچەى سەلاسى باوەجانى و چەند سەکۆی هەڵدانى مووشەکیان لە پارێزگاکانى کرماشان و هەمەدان خاپوور کردووە و دواتر ئاسمانى ئێرانیان جێ هێشتووە!

 

پاش ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمشەو، فڕۆکە نەناسراوەکان لە ئاسمانى ئێران نەماونەتەوە و خاکى ئێرانیان جێ هێشتووە.

کەچى پەدافەندە ئاسمانییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە شارەکانى ڕۆژئاواى ئێران بە شێوەى هەڕەمەکی و بێ بوونى هیچ فڕۆکەیەک دەستیان کردووە بە تەقە! هەر ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکانى ڕۆژئاواى ئێران بۆ چەندین کاتژمێر بوەستن.

سوپاى تیرۆریستى پاسداران وەک هەمیشە، لەبارەى کارەساتەکەى ئەمشەوەوە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکى نیشان نەداوە. بەڵام هەندێک کەناڵى سەر بە سوپا و کۆمارى ئیسلامى هەوڵى درۆ بڵاوکردنەوەیان داوە کە گوایا ئەمشەو تەنیا مانۆڕى سەربازى بووە و سیستەمى دژە مووشەکییان تاقى کردووەتەوە ئەمەشیان بۆ ئەوە کردووە تا ئەو خەسار و هێرشە گەورەیەى سەر سەکۆ و تۆنێلە مووشەکییەکان بشارنەوە.