بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکى مووساد: بەڵێن بێت کە کۆمارى ئیسلامى هەرگیز دەستى بە چەکى ئەتۆمى نەگات

سەرۆکى مووساد: بەڵێن بێت کە کۆمارى ئیسلامى هەرگیز دەستى بە چەکى ئەتۆمى نەگات
posted onDecember 5, 2021
noبۆچوون

سەرۆکى مووساد، دەزگاى زانیارى و ئۆپەراسیۆنى تایبەتى ئیسرائیل ڕۆژى پێنجشەممە گوتى ڕێککەوتنێکە خراپە ئەتۆمییەکەى لە نێوان زلهێزەکانى دونیا و ئێران ، لاى ئیسرائیل تەحەمول ناکرێت و بەڵێنیشى دا کە کۆمارى ئیسلامى هەرگیز دەستى بە چەکى ئەتۆمى ڕانەگات.

 

دەیڤید بارنئیا باسى لەوە کرد کە ئاژانسى مووساد "هەر کارێک پێویست بێت دەیکات بۆ کەمکردنەوەى هەڕەشەکان"، بەڵام سەرۆکى هێزى ئاسمانى لەمەڕ تاواناى ئیسرائیل لە لەنێوبردنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران قسە ناکات و ئەمەش نیشاندەرى ئەوەیە کە هێزى بەرگرى گەڵاڵەیەکیان نییە بۆ هێرشى ئاسمانی.

سەرۆکى مووساد لە مەراسیمێک کە بۆ ڕێزلێنان لە فەرمانبەرانى دیارى مووسات لە شوێنى مانەوەى سەرکۆمارى بەڕێوەدەبرا، گوتى: "ڕوونە کە بۆ پرسى ناسەربازى، کەس پێویستى بە یۆرانیۆمى بێگەردى ٦٠%ى نییە. پێویستى بە سێ دامەزراوەى تایبەت بە دەوڵەمەندکردن و پیتاندنى یۆرانیۆم نییە. پێویستى بە هەزاران سانتریفیوژى چالاک نییە ـ مەگەر ئەوەى، بیهەوێت چەکى ئەتۆمى دروست بکات".

باسیشى لەوە کرد کە "ڕێککەوتنێکى خراپ، کە من هیوادارم جێبەجێ نەبێت، بۆ ئێمە جێگەى قبوڵ نییە".. "ئێران تینووى دەسەڵاتداریەتییە لە ناوچەکە و لە سەراسەرى ناوچەکە خەریکى پەرەپێدانى تیرۆریزمە و هەموو ڕۆژێک ئێمە خەریکین ڕێى پێ دەگرین و بەردەوامیش خەریکە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتى و ئارامى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست".