بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

  ئیسرائیل بودجەیەکی تایبەت بۆ 'ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران' ئامادە دەکات

  ئیسرائیل بودجەیەکی تایبەت بۆ 'ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران' ئامادە دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2021
noبۆچوون

 ئیسرائیل بودجەیەک بە بڕی ٥ ملیار شیکل کە دەکاتە نزیکەی ١.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی تایبەت بە "ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران" ئامادەکردووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا پەسند بکرێت.

 

سەرچاوەیەکی میدیایی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، حکومەتی وڵاتەکە تاوتوێی "ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران" دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەستپێشخەری بودجەیەکی 1.5 ملیار دۆلاری کردووە.

بودجەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری تایبەتە بە بودجەی ساڵی رابردووە کە بۆ "ئەگەری لێدانی ئێران" دانرابوو و ٦٠٠ ملیۆنەکەی دیکەش ئەمساڵ زیادکراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەرێکی سەربازی دژ بە ئەو وڵاتە.

 بەگوتەی سەرچاوە میدیاییەکە، بودجە نوێکەی ئیسرائیل کڕینی فڕۆکەی جەنگیی نوێ و هەروەها درۆنی تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان و کەرەستەی سەربازی نوێ لەخۆدەگرێت.