بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆیتەرز: کۆمارى ئیسلامى حیزبوڵاى لوبنان بۆ سیاسەتە ناوچەیی و جیهانییەکان بەکار دەهێنێت

ڕۆیتەرز: کۆمارى ئیسلامى حیزبوڵاى لوبنان بۆ سیاسەتە ناوچەیی و جیهانییەکان بەکار دەهێنێت
AvaToday caption
posted onOctober 18, 2021
noبۆچوون

شەڕ و ئاژاوەکانى پێنجشەممەى ڕابردووى بەیرووت، جارێکى دیکە سەرەنجەکانى خستنەوە سەر حیزبوڵاى لوبنان و شوێنگەى ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە لوبنان و ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

 

زۆرێک لە پسپۆڕانى سیاسى لەوباوەڕەدان کە حیزبوڵاى لوبنان بەشێکە لە سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى کە ئەرکەکەى پڕاکتیزەکردنى سیاسەت و هەنگاوەکانى ڕژێمە لە بەرژەوەندى ئاخوندەکان. ڕۆیتەرز ڕۆژى یەکشەممە ٢٥ى ڕەزبەر لە وتارێکدا بڵاوى کردەوە:

حیزبوڵاى لوبنان لە ساڵى ١٩٩٧ خراوەتە پێرستى گرووپە تیرۆریستییەکانى ئەمریکاوە. بەریتانیا و ئەڵمان و یەکیەتى وڵاتانى عەرەبیش حیزبوڵاى لوبنان بە گرووپێکى تیرۆریستى لەقەڵەم دەدەن. چالاکییە ئابوورییەکانى حیزبوڵاى لوبنان لە ڕێگەى بازرگانى و دروستکردن و بەڕێوەبردنى کۆمپانیاکانى بیناسازی و قوتابخانە و دەرمانگاکانەوە کۆ دەبێتەوە. بەڵام ڕاپۆرتگەلى زۆیش هەن لە چالاکییەکانى دیکەى حیزبوڵاى لوبنان وەک قاچاخى مادەى هۆشبەر و چەکوچۆڵ و ئینسان.

لە دیسەمبەرى ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى، بەرپرسانى بەریتانیا بارێکى گەورەى ماددەى هۆشبەریان بە بەهاى ملیارێک دۆلار گرت کە بە ئەگەرى زۆرەوە لە ڕێگەى حیزبوڵاى لوبنانەوە نێردرابوو. حیزبوڵاى لوبنان لە کاتى دروستبوونییەوە لە ساڵى ١٩٨٢ تا ئێستا لە ڕاستاى بەرەوپێشبردنى سیاسەتە ناوچەیی و جیهانییەکانى کۆمارى ئیسلامى و دەستوەردانە نێو ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بەڕێوە دەچێت.

خامنەیی و نەسروڵا

ڕۆیتەرز لە درێژەى وتارەکەیدا باس لەوە دەکات کە:

پاش دروستبوونى شەڕ و ئاژاوەکان و ناڕەزایەتییەکان لە سوریە و دروستبوونى شەڕى نێوخۆیی لەو وڵاتە لە ساڵى ٢٠١٣ى زایینى، حیزبوڵاى لوبنان یەکەم گرووپ بوو کە لەگەڵ هێزەکانى سوپاى قودسى پاسدارانى ڕژێمى ئێران چووە هاوکارى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد.

کۆپییە عێراقییەکەى حیزبوڵا لە عێراقیش بە ناوى کەتائیبی حیزبوڵا لە ساڵى ٢٠٠٦ دروست بوو، بەڵام حیزبوڵاى لوبنان کاریگەرى خۆى لەسەر گرووپە شێعەکانى ترى عێراق و نزیک لە کۆمارى ئیسلامى هەیە.

حیزبوڵاى لوبنان، تۆمەتبارى سەرەکی بۆمبدانانەوەکەى ساڵى ١٩٩٤ـە لە ناوەندى یەهوودییەکان لە ئەرجەنتین.

نەسروڵا و ڕەئیبسی