ئیتلاعاتی سەقز شێخ زاهید شەهابیی دەستگیرکرد و بێڕێزییان بە خانەقاکەی کرد
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەیوەندیی لەگەڵ رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەستگیرکراون، هەڵکشاوە و هێزە ئەمنییەکانی مەریوان گوشاریان لەسەر خەڵکی گوندی "نێ" بۆ رێگری لە بەڕێوەچوونی رێوڕەس
بارانی بە خوڕی رۆژی هەینی لە هەردوو پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی هەستانی لافاو و ئەمەش زیانی ماڵی زۆری بە خەڵک گەیاندووە.
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی سینا ڕوستەمپوور، خەڵکی گوندی هەوارەخۆڵی سەر بە شاری بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. ڕووداوەکە شەوی چوارشەممە لە سنووری سورکێو ڕوویداوە، کاتێک ناوبراو سەرقاڵی کۆڵبەری بووە.
ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆ هەڕەشەی لە چالاکوانانی مەدەنی و کولتووری ئەو شارە کردووە کە نابێت رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەڕێوە ببەن.
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، سیاسەتوان و سکرتێری پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
حاجی ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و ئەندازیاری تەلارسازی بووە و لە زانکۆی تەورێز خوێندوویەتی.
ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ورمێ سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێگری دامودەزگا حکومییەکان، بە بەشدارییەکی بەرچاوی خەڵک بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە هەوڵیاندا ئاهەنگەکە بە سیمبۆلە نەتەوەییە کوردییەکان و بەدوور لە کاریگەرییە حکومییەکان ڕێکبخەن.
زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ وریشە مورادی دەربڕیوە، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
محەممەد دانیاڵی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار ئابدانان"، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستبەسەر کراوە، ئەوەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی.
ڕۆژی یەكشەممە فەرمانبەرانی ڕێكخراوی كشتوكاڵ لە پارێزگای ئیلام، هاوشێوەی شارەكانی دیكەی ئێران، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكانی كشتوكاڵ كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.