رفتن به محتوای اصلی

ناڕوونی چارەنووسیی هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان

ناڕوونی چارەنووسیی هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان
حەمید محەممەدزادە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور
posted onJuly 7, 2026
noدیدگاه

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، حەمید محەممەدزادە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و پاڵەوانی زۆرانباریی چۆخە، دوای چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.

ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە حەمید محەممەدزادە لاوی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و یەکێک لە وەزشکارە بەتوانا و دیارەکانی ئێران ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسەبەر کراوە.

هەنگاو لەوبارەوە نووسیویەتی : "دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی حەمید موحەممەدزادە، لاوی کورد و یەکێک لە کەسە ناسراوەکانی وەرزشی زۆرانبازیی چۆخە، چارەنووسی نادیارە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی وەپاڵدراوی لەبەر دەستدا نییە.