بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ نیوەڕۆ بە کاتیتاران لە شاری بەندەرعەباس و دوورگەکانی کیش،ئەبووموسا و قیشم لە پارێزگای هورمزگان و شارەکانیبووشێهر و چوغادەک لە پارێزگای بووشێهر دەنگیچەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز، نزیک لە سوپای پاسداران رایگەیاند، دەنگی پێنج تەقینەوەی گەورە لە رۆژئاوای شاری بەندەرعەباس بیستراوە. ئاژانسەکە هەروەها دەڵێت، دەنگیتەقینەوە لە دوورگەکانی کیش، قیشم و ئەبووموسا-شبیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی پشتراستنەکراوەتەوە.
بارێزگاری هورمزگان لە راگەیێندراوێکدا پشتراستیکردووەتەوە کە هێرش کراوەتەوە سەر چەند شوێنێک لەوپارێزگایە، بەڵام وردەکارییەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
ئەم هێرشانەی سەر ئێران لە کاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندییهێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە، بۆ سێیەمینشەو لەسەر یەک، هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆمەڵێکئامانجی سەربازی لە نێو خاکی ئێران.