Ana içeriğe atla

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادگا
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد
posted onJuly 12, 2026
noyorum

دانیشتنی دووبارەی دادگایی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانیی سیاسیی کورد، ڕۆژی شەممە لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوە نەچوو.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هرانا، وریشە مورادی ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی "بە فەرمی دان بە ناساندنی دادگاکەدا" نانێت ئامادە نییە بەشداریی ئەو دادگایە ببێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە، پارێزەرانی وریشە مورادی لە دادگا ئامادە بوون، بەڵام ئەبولقاسم سەلەواتی، سەرۆکی لقی ١٥ی دادگای شۆڕش، بەهۆی ئامادەنەبوونی مورادی، دانیشتنەکەی بەڕێوە نەبرد.

وریشە مورادی لەلایەن هەمان لقی دادگا بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبولقاسم سەلەواتی، بە تۆمەتی بەغی یان سەرهەڵدانی چەکداری دژی حکوومەتی ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لقی نۆیەمی دیوانی باڵای وڵات بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە گەڕاندەوە بۆ دادگای شۆڕش.