Skip to main content

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: ئیسرائیل جارێکی مۆڵگەى هێزەکانی سەر بە ئێرانی خاپوور کرد

چاچاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە: ئیسرائیل جارێکی مۆڵگەى هێزەکانی سەر بە ئێرانی خاپوور کرد
AvaToday caption
posted onMay 5, 2020
nocomment

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕایگەیاند کۆگاکانی چەکی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سوریە و هەروەها بنکەی ملیشیاکانی لە شاری دیرەزور، شەوی دووشەممە بوو بە ئامانجی هێرشی ئاسمانی کە بە ئەگەری زۆر لە لایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ئەنجام دراوە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی سەر بە هێزەکانی ئێران و هەروەها ملیشیاکانی ئەو وڵاتە لە نیزیک تاقیگەکانی پەدافەندی سوریە بوون.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە هێرشەکان بوون بەهۆی تەقینەوەی گەورە. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە چەند هێرشێکی دیکە لە نیزیک شاری ئەلمەیادین لە دیرەزور ئەنجام دراوە کە تا ئێستا ڕوون نییە کێ هێرشەکانی ئەنجام داوە، ئەگەرچی ئەو ڕێکخراوە گومانی ئەوە دەکات لە لایەن ئیسرائیلەوە هێرشەکە ئەنجام درابێت.

هێرشەکانی شەوی دووشەممە، شەشەمەین و حەوتەمین هێرشەکانی دوو حەوتووی ڕابردووی ئیسرائیل بوون لە دژی ئێران و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە. وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کە زۆر بە کەمی سەبارەت بەو هێرشانە لێدوان دەدات، ئەوجاریش و تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی باس نەکردووە.

 

ڕوون نییە خەسارەکانی ئەم هێرشە چین.

هەواڵدەری فەرمی سوریە" سانا" لەزمان سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاوی کردووەتەوە کە کۆمەڵێک کۆگای سەربازی لە ناوچەی ئەلسەفیرە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کراوە بە ئامانج.

سانا نووسیویەتی: پەدافەندی ئاسمانی سوریە هێرشێکی ئیسرائیلی بۆسەر ناوەندێکی توێژینەوە لە پارێزگای حەلەب تێکشکاندووە.

سەرچاوە ئیتلاعاتیەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن دەوڵەتی بەشار ئەسەد، سەرکۆماری سوریە، بە هاوکاری ئێران ئەو تاقیگایەیە بە مەبەستی درووستکردنی چەکی شیمیایی بەکار هێناوە.

هەواڵدەری سانای سوریە دەڵێ پەدافەندی ئاسمانی سوریە ژمارەیەک لە مووشەکەکانی تێکشکاندووە بەڵام کارناسانی ئەمنیەتی ئەو بانگەشەیە بەدرۆ دەخەنەوە. هەروەها هەواڵدەری ڕووسیە، سپۆتنیک لە زمان بەرپرسێکی ئەمنی سوریە گووتی: فرۆکەکانی ئیسرائیل کە هێرشەکانی شەوی ڕابردوویان ئەنجامدا. لە ناوچەی تەنەف فڕیبوون کە لە دەستی ئەمریکاییەکانە.

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان سەرچاوە ئییتلاعاتیەکانی ڕۆژئاوا باسی لەوە کردووە ملیشیاکانی سەر بە ئێران کۆمەڵێک بنکە و بارەگایان لە حەلەب و هەروێک کۆگایان بۆ پاشەکەوتکردنی چەکی پێشکەوتوو درووستکردووە.

شەوی هەینی ئیسرائیل کۆگایەکەی تەقەمنیان لە سوریە بۆردومان کرد و چاودێری مافەکانی سوریە دەڵێ، کۆگاکە پڕ بوو لە مووشەک و تەقەمەنی حیزبوڵلای لوبنان.