Skip to main content

مامۆستایان و قوتابیانى سنە و مەریوان مان دەگرن

مامۆستایان و قوتابیانى سنە و مەریوان مان دەگرن
ئاڤاتودەى حەوتوویەک پێشتر گوتى "بە مانگرتنى مامۆستایان و قوتابیان کۆمارى ئیسلامى چۆک دادەدا".
posted onOctober 13, 2018
nocomment

 

چەند ڕۆژێکە بەیاننامەى لە شارەکانى سنە و مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاو دەکرێنەوە بۆ ئەنجامدانى مانگرتنى سەراسەرى مامۆستایان و قوتابیان دژى گرانى و گەندەڵى.

 

بە پێى زانیارییە دەستکەوتووەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، چەند ڕۆژێکە چالاکانى مەدەنى و زۆرێک لە لاوان و مامۆستایان و قوتابیان دەستیان کردووە بە بەیاننامە بڵاوکردنەوە بە مەبەستى هۆشیارکردنەوەى هەردوو توێژی مامۆستایان و قوتابیان "بۆ ئەوەى ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممە ٢٢ و ٢٣ى ڕەزبەر، دەست بە مانگرتن بکەن دژى گرانى و گەندەڵى لە ئێران".

لە بەیاننامەکەدا کە دەست ئاڤاتودەى کەوتووەو ڕوو لە خەڵک کراوە، هاتووە "پێویستە ئێوەش لەم دەرفەتە زێڕینەدا هاوڕێ و پشتیوانى ئەوان بن  و ڕۆژانى ٢٢ و ٢٣ى ڕەزبەر مان بگرن و نەڕۆن بۆ قوتابخانە تاکو پشتتێکردنى خۆتان بەم شێوەیە پێشانى کۆمارى ئیسلامى بدەن".

ئاڤاتودەى پشتگیرى ئەم مانگرتنە دەکات و داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکات لەگەڵ مانگرتن بکەون

ئاڤاتودەى پشتگیرى ئەم مانگرتنە دەکات و داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکات لەگەڵ مانگرتن بکەون

 

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ڕوو لە قوتابیان کراوە کە "ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەى کاریگەرى و یەکگرتوویی خۆتان و هەروەها پشتتێکردنى خۆتان پێشانى سەرۆکى کۆمارى ئیسلامى بدەن تا بزانێ پشتى چۆڵە و پێخاوسە".

شایەنى باسە ئەم بەیاننامانە دواى ئەوە دێت کە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى بڵاوى کردەوە کە "پێویستە مامۆستایان و قوتابیان لەگەڵ مانگرتنى سەراسەرى کامیۆنداران و چین و توێژەکانى دیکە بکەون و بەمەیش چۆک بە کۆمارى ئیسلامى بدەن!"