Skip to main content

ڕاپۆرتى هەشتەمین ڕۆژى هێرشى تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا

ڕاپۆرتى هەشتەمین ڕۆژى هێرشى تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا
AvaToday caption
posted onOctober 16, 2019
nocomment

شەڕ و تێکهەڵچوونى زۆر لە نێوان هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک (هەسەدە) و سوپاى تورکیە و گرووپە تیرۆریستییەکانى ژێر فەرمانى تورکیە درێژەى هەیە.

 

بە پآ ڕاپۆرتى رۆژنامەنووسە خۆجێییەکان، لە ٢٤ سەعاتى ڕابردوودا، هێزەکانى تورکیە توانیویانە بە شێوەیەکى بەرچاو بێنە پێشەوە، بەڵام هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک، چەند گوند و ناوچەیان لەدەستى وەرگرتوونەتەوە. وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا لە کاردنتەوەى هەڵاتنى زیندانییە داعشییەکانى کەمپى عەین عیسا ڕایگەیاند ٩ لە زیندانییە داعشییەکان هاووڵاتى فەڕەنسا بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشى تورکیە بەردەوام لە هەوڵى ئازادکردنى ئەو زیندانییانە بوو و هەر ئەمەش واى کرد کە زیاتر لە ٧٠٠ کەسیان لە زیندان ڕابکەن کە بە دووبارە مەترسى سەرهەڵدانەوەى ئەم گرووپە تیرۆریستییە دادەنرێن.

بڕیار وایە ئەمڕۆ مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوە و مایک پنس جێگرى سەرکۆمارى ئەمریکا بۆ نێونجگیرى نێوان هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک و ئەرتەشى تورکیە، بچنە ئەنکەرە. لە لایەکى دیکەوە گرنگرە و سێناى ئەمریکا، گەڵاڵەى گەمارۆیەکى توندیان دژى دەوڵەتى تورکیە خستووەتە نێو لیستى کارەکانیانەوە. ڕەخنەى توند لە دەوڵەتەکەى ترامپ بۆ وازهێنان لە هاوپەیمانەکانى خۆى کە ڕۆڵیان لە شکستى گرووپى تیرۆریستى داعش هەبوو، هەتا دێت زیاتر دەبێـ.

بە پێى ڕاپۆرتى بەرپرسانى هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک، تا ئێستا یاتر لە ٢٧٥ هەزار کەس لە شار و گوندە سنوورییەکان ئاوارە بوونە.

بەرپرسانى ئەمریکا و وڵاتانى ئەرووپا نیگەرانى دووبارە بەهێزبوونەوەى داعشن، چونکە تورکیە بە ئاشکرا پشتیوانى لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییە تیرۆریستییەکان دەکات.