Skip to main content

دۆخى تەندرووستى نەخۆشخانەکانى ئێران ڕوو لە خراپییە!

دۆخى تەندرووستى نەخۆشخانەکانى ئێران ڕوو لە خراپییە!
بوجەى نەخۆشخانەکان لەم شەش مانگەدا تەواو بووە و ئەگەرى هەیە ڕووبەڕووى گەورەترین کێشە ببنەوە
posted onOctober 6, 2018
nocomment

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە نێوخۆى وڵاتەوە بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، "ئەمڕۆ ١٤/٧/٩٧ى هەتاوى بە هەموو سەرپەرشتیارانى بەشەکانى نەخۆشخانەکانى هەموو ئێران وتراوە کە ئاگادارى هەموو کەلوپەلە دەرمانییەکانیان بن و هیچ دەرمانێکى زیادە نەدەنە کەس و ئاگایان لە کەم دەرمانى بێت".

 

ئاڤاتودەى پەیوەندى بە دکتۆرێکەوە کرد لە تارانى پایتەختى ئێران و سەرەڕاى پشتڕاستکردنەوەى ئەو هەواڵە باسیشى لەوە کرد کە "نەک تەنیا هۆشدارى کەمى دەرمان دراوە، بەڵکو خواردنى بەیانیانى ئەو کەسانەى کە شیفتى شەوان کاریان دەکرد لا براوە و دۆخەکە هێندە خراپە کە هەموو بودجەى دابینکراوى یەک ساڵى نەخۆشخانەکان بۆ دڵنیایی کۆمەڵایەتى لەم شەش مانگ و سێزدە ڕۆژەدە هەمووى تەواو بووە و ئێستا ئیتر پارەیەک نەماوەتەوە بۆ بەردەوامبوون".

 

پێشووتر وەزیرى تەندرووستى لە تەلەفزیۆندا باسى لەوە کردبوو کە "ناکرێت ئێمە لە خەمى هەم دەرز و هەم دەرمانى خەڵکى ئاساییدا بین و هەم دەرمان بۆ ئەو کەسانە دابین بکەین کە دوو ساڵێک دەژین"، مەبەستى ئەم وەزیرە ئەو نەخۆشانەى "ئێس.ئێم.ئاى" بوو کە ئەگەرى زیندوومانەوەیان زۆر کەمە و ددانى بەوەدا نا "باشترە دەرمان و دەرزى بۆ کەسانى ئاسایی دابین بکەن نەوەک ئەو کەسانەى کە چەند ساڵێک کەمتر دەژین".

کەمبوونەوە و مایەپووچبوونى بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار هۆکارى سەرەکییە لە کەمهێنانى بودجەو  خراپبوونى دۆخى وڵات.

ڤیدیۆى قسەکانى وەزیرى تەندرووستى کە بە خراپە باسى ئەو نەخۆشانەى کرد کە بێ چارەن!

https://www.youtube.com/watch?v=hlMxPFTRkdQ