Skip to main content

خانەنشینی لە ئێران بەدبەختى بە دواوەیە

خانەنشینی لە ئێران بەدبەختى بە دواوەیە
AvaToday caption
posted onAugust 5, 2019
nocomment

جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرهەنگییانی ناڕازی لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان. لە لایەکی دیکە مامۆستایانی گرێبەستی قوتابخانەکان بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیاندا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەوە، کۆمەلێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیان خانەنشین ڕۆژی دووشەممە ١٤ گەلاوێژ لە کرماشان و تەورێز کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێک هێنا. مامۆستایانی ناڕازی لە کرماشان داوای پێدانی مافەکانیان دەکرد و درووشمی ئازادبوونی مامۆستایانی بەندکراویان دەگووتەوە. لە لایەکی دیکە  مامۆستایانی ناڕازی لە تەورێز لە بەردەم دەزگای پەروەردەی ئەو شارە کۆبوونەوە.

خانەنشینى

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و جل شەخسییەکان پێشیان بە کۆبوونەوەی فەرهەنگیان و مامۆستایان لە ئیسفەهان گرتووە. ناڕازیەتی مامۆستایان و فەرهەنگیانی گرێبەست لە دووهەمین ڕۆژی خۆیدا  و لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە. مامۆستایان لەمەڕ جێبەجێنەبوونی یاسای دامەزرانی مامۆستایانی گرێبەست ناڕازین.

پێرانەگەیشتن و وەڵام نەدانەوە بە ویستە سینفی و مادیەکانی مامۆستایان وەک گرینگترین توێژەکانی کۆمەڵگە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە گەندەڵی ملیاردی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەبێ و ئەوەش مامۆستایان و فەرهەنگیانی هێندەی دیکە لە کۆماری ئیسلامی تووڕە کردووە.