Skip to main content

کوشکى سپی هەڕەشە لە تاران و میلیشیاکانى دەکات

کوشکى سپی هەڕەشە لە تاران و میلیشیاکانى دەکات
.
ئەم هەڕەشانەى کۆشکى سپى لە پاش هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکانى دیێت لە بەغدا و بەسرە
posted onSeptember 13, 2018
nocomment

 

کوشکی سپی هۆشداریی دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران لەوەى "بەرپرسیارێتى تەواو دەکەوێتە ئەستۆى تاران ئەگەر هەر هێرشێک  لەلایەن میلیشیا نزیکەکانى ئەو وڵاتە کرێتە سەر هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە عێراق".

 

سەرۆکایەتى ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەش داوە "لە چەند رۆژى رابردوو، کۆمەڵێک هێرشى مەترسیدار لە عێراق دژى کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەسرە و کۆمەڵگەى باڵیۆزخانەیان لە بەغدا روویان دا".. "ئێران بۆ راگرتنى هێرشى بریکارەکانى لە عێراق کە پاڵپشتى دارایی و مەشق و چەکیان بۆ دەکات هیچی نەکردووە"

کوشکی سپی ئەوەشى دووپاتی کردووەتەوە "ویلایەتە یەکگرتووەکان تەواوى بەرپرسیاریەتى هەر هێرشێک بۆ بەئامانجکردنى کارمەندەکانیان یاخود زیانگەیاندن بە دامەزراوەکانى واشنتۆن لە ئەستۆى رژێمى ئێراندا دەبینێت". گووتیشى "واشنتۆن بەخێرا و بە تووندی وەڵامى ئەو هێرشانە بۆ بەرگریکردنى لەژیانى ئەمریکییەکان دەداتەوە".

هەینى لەلایەن خۆپێشاندەرانى بەسرەوە کونسوڵخانەى ئێران لە بەسرە سووتێنرا و، هۆکارەکەشیان بۆ پاڵپشتیکردنى میلیشیاکان و حزبە گەندەڵکارنى وڵاتەکەیان بووە، جگە لەوانەش بە پیسکردن و ژەهراویکردنى ژینگەى شارەکەیان تۆمەتباری دەکەن. هەر لەدواى سووتاندنى کونسوڵخانەکە سێ مووشەک لە نزیک فرۆکەخانەى بەسرە و کونسوڵخانەى ئەمریکا لەو شارە کەوتنە خوارەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى و ماددی لێبکەوێتەوە. چەند کاتژمێرێک پاش ڕووداوەکەى بەسرە، شەش مووشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزی بەغدا کران، کە مەبەستی ئەو مووشەکانەش باڵیۆزخانەى واشنتۆن بووە، بەڵام نەیتوانى ئامانجەکانى بپێکێن.

نووسینگەى میدیایی کوشکى سپی باسى لەوەش کردووە "تاران بۆ راگرتنى ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیا نزیکەکانى خۆى هیچی نەکردووە. لەلایەن خۆیەوە دەسەڵاتدارانى عێراق سەرچاوەى ئەو مووشەکانەى نەزانیوە، تەنها رایگەیاند "هیچ زیانێکى گیانى و ماددی نەکەوتووەتەوە".

لەدواى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکى ئەمریکا، ئەو وڵاتە ئێرانى کردۆتە ئامانجێکى بەرچاو، بەو هۆیەوەش تاکلایەنانە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئەو وڵاتە کشایەوە و، هەنگاویشى نا بۆ سەپاندنەوەى سزای ئابوورى نوێ بەسەر تاراندا.