Skip to main content

چین ئەلفوبێی عەرەبی و نیشانە ئیسلامییەکان لە پیکەن قەدەغە کرد

چین ئەلفوبێی عەرەبی و نیشانە ئیسلامییەکانی لە پیکەن قەدەغە کرد
AvaToday caption
posted onAugust 1, 2019
nocomment

بەرپرسانی چین لە پیکەن فەرمانیان بەو ڕێستۆرانانە داوە کە خواردەمەنى حەڵاڵ دەفرۆشن، نووسینە عەرەبی و نیشانە ئیسلامییەکانی سەر دووکانەکانیان لابەرن.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، فەرمانبەرانی ١١ ڕێستۆران و دووکان لە پیکەن گووتویانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا  لە لایەن بەرپرسانی فەرمی داوایان لێکراوە وێنەی پەیوەندیدار بە ئیسلام و هەروەها وشەی "حەڵاڵ" کە بە ئەلفوبێی عەرەبی نووسراوە لەسەر دووکانەکانیان بسڕنەوە. دەگوترێ ئەو کارە بە ئاراستەی بە چینیکردنی کۆمەڵگەی موسڵمانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

ئەمریکا و دەوڵەتانی دیکەی ڕۆژئاوایی و هەروەها دامەزراوەکانى تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ چین بەوە تاوانبار دەکەن کە هەوڵی پاکتاوکردنی ئویغور و موسڵمانەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەدات. چین دەڵێ ئەوە بەرنامەیەکی تایبەت بە نەهێشتنی تووندئاژۆییە و ئەو ئۆردوگایانە ناوەندی فێرکردنی یاسا و زمانی چینین.

پێشتر سام براون بەک، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ کاروباری ئازادییە دینییەکان بێهیوایی دەربڕیبوو لە کاردانەوەی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی موسڵمانە ئەیغورەکانی ئەو وڵاتە و گووتبوی ئەگەری هەیە ئەو وڵاتانە لە لایەن چین هەڕەشەیان لێکرابێ کە بێدەنگ بن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، نیزیک بە ملیۆنێک کەس لە موسڵمانانی ئویغوری لە پارێزگای سین کیانگ لە چین دەستبەسەر کراون. چین ئویغورییەکان بە لاینگری جیابوونەوە لە چین و خوازیاری تووندوتیژی تۆمەتبار دەکات.

چین و عەرەب