Skip to main content

جرۆزالم پۆست: ئەگەری مودێلی کوریای باکوور بۆ دانوسان لەگەڵ ئێران لە ئارا نییە

جرۆزالم پۆست: ئەگەری مودێلی کوریای باکوور بۆ دانوسان لەگەڵ ئێران لە ئارا نییە
AvaToday caption
posted onJuly 6, 2019
nocomment


ڕۆژنامەی جرۆزالم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویە ئەگەری کەڵکوەرگرتن لە مۆدێلی پەیوەندی ترامپ لەگەڵ کوریای باکوور وەک نموونەیێک بۆ ئێرانیش لە ئارادا نییە.

 

هوارد ستافێر، مامۆستای بەشی ئاسایشی نیشتمانی زانکۆی نیوهیوون، بەم ڕۆژنامەیەی گوت "بەڕای من یەکێک لەجیاوازییە سەرەکییەکان ئەمەیە کە کیم جونگ ئوون ۳٥ ساڵ تەمەنیە بەڵام خامنەیی ٨۰ ساڵ. کیم جوونگ ئوون وەک باب و باواکەی بەردەوام دەیویست لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا دیدار و چاوپێکەوتنی هەبێت. ئێستا ئەو یەکەم کەسێکە کە ئەم ویستەی جێبەجێکردووە."

مایک دورەن، بەرپرسی باڵای خانووی ئەندێشەی هادسێن لە واشنتۆن، بە جرۆزاڵمی گوتووە "ئێران لە ئێستادا نایهەوێ وتووێژ بکا و زۆرتر گوشار دەخاتە سەر ئەورووپا کە نێوبژیوانی بکا، بەڵام ڕەنگە چەند مانگی دیکە و لەپاش کاریگەری جدی گوشارەکان، زۆر شت بگۆردرێت."

دورەن گوتیشی کە زۆربەی پاڵێوراوانی دێمۆکرات دەڵێن ئەگەر ببنە سەرکۆمار، دەگەرێنەوە سەر ڕێککەوتنە ناوکییەکە. بەوتەی ئەو یەکێک لە بابەتە هەرەگرنگەکانی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە چاوەڕێ بمێنن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ببینن، چۆن ڕەنگە بەبێ هیچ باجێک، هەموو دەسکەوتە پێشووەکانیان بەدەست بهێننەوە. بەڵام ئەگەر ترامپ جارێکی دیکە وەک سەرکۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا، لەو کاتە بەئەگەری زۆرەوە بۆ دانوسان و ڕێککەوتنێکی دیکە هەوڵدەدەن.