Skip to main content

زەریف گەمارۆى خرایە سەر بۆیە بۆ گفتوگۆ بەشدارى پێ ناکرێ

زەریف گەمارۆى خرایە سەر بۆیە بۆ گفتوگۆ بەشدارى پێ ناکرێ
AvaToday caption
posted onJune 24, 2019
nocomment

 

لەکاتێکدا پەهپادی ئەمریکی لە نێو ئاوەنێودەوڵەتییەکان و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تێکشکێنراوە بەڵام ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی  بۆ هەڵخڕاندنی هەستی نەتەوایەتی خەڵکی ئێران گوتی: تێکشکاندنی پەهپادی سیخۆڕی ئەمریکا لە بواری تەکنۆلۆژیا و هەڵمەت و بەرگری لە یەکپارچەیی وڵات، جێ شانازییە. بەردەوام گوتوومانە کە یەکپارچەیی ئێران بابەتێک نییە کە دانوسانی لەسەر بکرێت و خەسار بە ئێران لەلایەن هەر کەس و وڵاتێک بە توندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە چ لە لایەن خەڵکی ئێران و چ هێزەچەکدارەکانمان.

زەریف هەروەها بە هەڕەشە و گۆڕەشەی بێ ئاکام و بێ واتای خۆی لەمەڕ ڕێککەوتنە ناوکییەکە گوتیشی: بەدوا خستنی ئینستێکس پیشان لەوە دەدا کە ئەورووپاییەکان نە دەیانهەوێ و نەش توانایی ئەوەیان هەیە کە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنییەکانیان هەوڵێک بدەن. ئەگەر ئەورووپا پابەند بە بەڵێنییەکانی نەبێت دەبێ ئەنجامەکەشی ببینێت.

شایەنى باسە هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا چەندین گەمارۆى نوێى سەر کۆمارى ئیسلامى ڕاگەیاند کە یەکێک لە گەمارۆکان بۆ سەر جەواد زەریفە و بەم گەمارۆ نوێیانەیش چەندین ملیار دۆلارى کۆمارى ئیسلامى دەبەسترێت و دەستى بەسەردا دەگیردرێت و بلۆک دەکرێت!