Skip to main content

دەوڵەتی تورکیە پشتیوانی سەرەکی داعشە

دەوڵەتی تورکیە پشتیوانی سەرەکی داعشە
AvaToday caption
posted onMay 2, 2019
nocomment

 

ڕۆژی چوارشەممە یازدەی خاکەلێوە دادگای ئوستڕاڵیا ئەندامێکی گرووپی تیرۆریسی داعش بە ناوی خالید خەیات و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی فرۆکەی الاتحاد لە ساڵی ٢٠١٧ بە تاوانبار ناساند. دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا، پۆلیسی ئوستراڵیا وردەکاری نوێی لە پیلانی خالید خەیات و براکەی بۆ تەقاندنەوەی فرۆکەی الاتحاد کە بە هەڵگرتی ٤٠٠ موسافیر بەرەو دوبەی دەچوو بڵاو کردەوە.

 

بە پێی قسەی پۆلیسی ئوسترالیا، خالید خەیات تەمەن ٥١ ساڵە و بە ڕەچەڵەک لوبنانی بە بڕیاری براکەی تارق خەیات کە لە فەرماندەکانی پێشووی داعش بوو تەقەمەنی لە چەرخێکی گۆشتی دا و لە جانتای براکەیدا بە ناوی مەحمود شاردۆتەوە. تەقەمەنییەکە چەند مانگ پێش لە قۆڵبەست کرانی خالید خەیات، بە فرۆکەی کارگۆ لە تورکیەوە بۆ سیدنی نێردرابوو.

تورکیە چەندین جار بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان تاوانبار کراوە. ئاڤاتودەی ڕەشەمەی ٩٧ وردەکاری هاوکاری دەزگای سیخوڕی تورکیە " میت" لەگەڵ ئەندامێکی گرووپە جەهادییە تووندئاژۆکان لە سوریە بە ناوی ئەبو بەنات بڵاو کردبووە.