Skip to main content

داگیرکردن و دزینی ماتۆرسیکلێتی خەڵک لە لایەن سوپای پاسداران

داگیرکردن و دزینی ماتۆرسیکلێتی خەڵک لە لایەن سوپای پاسداران
ئەو ماتۆڕە زۆرانە جارى وەها لە لایەن سوپاییەکانەوە بە پارە ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت
ناوەندە ئینتیزامییەکانى کۆمارى ئیسلامى شوێنگەیەى لەبارن بۆ دەستبەسەرداگرتنى ئەمواڵى خەڵک و هەڕاجکردنەوەیان
posted onJuly 11, 2018
nocomment

 

هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراوجۆری وەک نەبوونی ڕێگەپێدانى ماتۆڕلێخوڕین، بیمە و نەبوونی کڵاوی خۆپاراستن و پیسبوونی ئاو و هەوا، ماتۆڕی خەڵک زەوت دەکات و بە شێوەی نایاسایی دەیانفرۆشێتەوە.

 

هێزی ئینتیزامی کە ئەرکەکەی دابینکردنی ئاسایش و تەناهی کۆمەڵگەیە، بۆتە ناوەندێکى باش بۆ پڕکردنی گیرفانی و خەزینەی سوپاى پاسدارانى کۆماری ئیسلامی. ئەو هێزە بە بیانووی جۆراوجۆر دەست بەسەر ماتۆڕی خەڵکدا دەگرێت و دوای ڕاگواستنیان بۆ پاڕکینگ دەست دەکات بە فرۆشتنەوەیان.

تێچووی وەرگرتنەوەی ئەو ماتۆرانە گەلێک زۆرە، هەر بۆیە خەڵک خۆی دەبوێرێ لە وەرگرتنەوەیان، لەوەها باردودۆخێکدا هێزی ئینتیزامی کە بەتەواوەتی لە ژیڕ ڕکێفی سوپا و وەزارەتی ئیتلاعاتدایە، بە شێوازێکی نایاسایی دەست دەکات بە فرۆشتنەوەی ئەو ماتۆڕانە، لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵکى ئێران بە هۆى هەژارى و پەیداکردنى دوو پارووە نان ماتۆڕ دەکڕن و هاتوچۆى پێ دەکەن.