Skip to main content

شارەوانی مەهاباد چ دەکا؟

پارکینگەکەى تاناکۆرا بە هەڵکەنراوى جێ هێڵدرا!
پارکینگەکەى تاناکۆرا بە هەڵکەنراوى جێ هێڵدرا
بۆ قەرەبووکردنەوەى قەرزەکانى خۆى مافى مەهابادییەکان پێشێل دەکات
posted onMay 22, 2018
nocomment


شارەوانی شارى مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ماوەیەکە هەوڵ دەدات پارکینگی (گەراج) تاناکۆرای مەهاباد کە موڵکی گشتی ئەو بازاڕچەیە، تێک بدات. شارەوانی مەهاباد ئیوارەی ٣١ی بانەمەڕ بە مەبەستی بناغەدانانی پڕۆژەی بەدوکانکردنی پارکینگی تاناکورا دەستی کرد بە هەڵکەندی زەوی و بناغەدانانی ئەو پارکینگە. دوکاندارەکانی تاناکۆراکەش بەرامبەر بەو پلانەی شارەوانی ناڕازی و کۆبونەوەی ئیعترازییان پێک هێنا. 

ئێستاش شارەوانی مەهاباد قەرزێکی زۆری پەیمانکارانی لەسەرە و بە گووتەی سەرچاوەکانی ئاڤاتودەی، شارەدار و ئەندامانی شورای مەهاباد بە هیوان تا لە ڕێگەی داگیرکردنی پارکینگی تاناکۆرای شارەکەوە کە هەر دوکاندارێک لە کاتی کڕێنی دووکانەکەی پارەى ١٧ میتری ئەو پارکینگەشی داوە، قەرەبووی قەرزەکانی شارەوانی بکەنەوە.

دوکاندارانی تاناکۆراکە لە کاتی هەڵکەندنی حەوشەی پارکینگەکەیان، هەڵیان کوتایە سەر ئەتڵەسی شارەوانی هەڕەشەى ئەوەیان کرد کە ئەگەر واز لە هەڵکەندنەکە نەهێنرێت "هەر شتێک ڕووبدات بۆخۆتان لێی بەرپرسیارن".

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕەزایەتی دووکاندارەکان، حامید حەیدەری ئەندامی شورای شارى مەهاباد، لە ترسی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی زیاترى دووکاندارەکان و گەورەتربوون و پێوەستبوونى خەڵک پێوەیان، فەرمانى بە کارمەندەکانى شارەوانى کردووە تا شوێنى کارەکە بەجێ بهێڵن و خەڵک خۆیان شوێنی بناغەکانیان پڕ دەکەنەوە.