Skip to main content

گەمارۆى زیرەک بۆ ڕووخاندنى کۆمارى ئیسلامى

وێنەى ماڵپەڕی وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا
تصویر وبسایت وزارت خزانەداری آمریکا
وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە گەمارۆى خستە سەر پێنج کەسى ئێرانى
posted onMay 22, 2018
nocomment


وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا دەڵێت ئەم کەسانە وەک سوپاى پاسداران هاوکارى سەربازییان بە ملیشیا حوسییەکانى یەمەن کردووە، گەمارۆکەیان دەخرێتە سەر. ئەم گۆمارۆیانە کەمتر لە دوو حەوتوو پاش هێرشە مووشەکییەکەى حوسییەکان بۆ سەر ڕیاز دێت کە بەرپرسانى سعودى گوتیان لەو هێرشە مووشەکییەکەدا هیچ زیانێک بەر سعودیە نەکەوتووە و هێرشە مووشەکییەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە.

پێرستى ئەو کەسانەى کە وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا گەمارۆى خستوونەتە سەر بریتین لە:

ـ مەهدى ئازەرپیشە

ـ محەمەد جەعفەرى

ـ مەحموود باقر کازم ئاباد

ـ جەواد (عەلى) بەردبار شیرامین

ـ سەید محەمەدعەلى حەدادنژاد تارانى

ئەم کەسانە دراونەتە پاڵ هێزەکانى قودس و فەرماندەیی مووشەکى غەدیرى سوپاى پاسداران. بە قسەى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا، باقر جەعفەرى، چاودێرى گواستنەوەى پارچەى مووشەکە بالیستیکە لە ناوچەکە و دواتر جێگیرکردنیان لە بەرژەوەندى سوپاى پاسداران و سەید محەمەدعەلى حەدادنژادی تارانیش بەهۆى هەوڵدان یا دابینکردنى سەرچاوەى دارایی، کەرەستەى پێویست، دابینکردنى تەکنۆلۆژی و پشتیوانى خزمەتگوزارى بۆ پاڵپشتى ڕێکخراوە جیهادییەکان و توێژینەوەکانى سوپاى پاسداران گەمارۆى خراوەتە سەر.

وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا دەڵێت بە هۆى دانانى ئەم گەمارۆیانە، داراییەکانى ئەم کەسانە لەم ڕۆوە لە لایەن ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا دەگیردرێت و مامەڵەکردنى ئەمریکییەکان لەگەڵیان بە گشتى یاساغ دەکرێت.

هەروەها بە دانانى گەمارۆى زیاتر (بۆ جارى دووەم)، دامەزراوە داراییە دەرەکییەکان کە لێزانانە و هۆشیارانە مامەڵەى داراییان لەگەڵ بکەن، یا کەسانێک بە جۆرێک کە پشتیوانى لە هاوکارییە داراییەکان و یا هاوکارییەکانی دیکەیان بکات، ڕووبەڕووى مەترسى گەمارۆى ئەمەریکا دەبنەوە و ڕەنگە ڕێگەیان لێ بگیردرێت لە سیستەمى دارایی ئەمەریکا و داراییەکانیشیان لە لایەن ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا دەگیردرێت.