هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوارگەی «دۆڵەلێنێ»ی کوێستانی قەندیل تەقەیان لە شوانکاران و مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان کرد، کە لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ بە ناوی (وسوو حەسەن محەممەد) بریندار بووە و چەندین سەر مەڕیش کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوڕی ناوبراو، باوکی لە قۆڵیدا بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ گواستراوەتەوە، و لە ئێستاشدا ڕەوشی تەندروستیی جێگیرە و بڕیارە نەشتەرگەریی بۆ بكرێت.
مەڕدارانی ناوچەکە دەڵێن ئەم تەقەکردنە بێپاساوە لە کاتێکدایە شوانکارەکان نزیکی سنووری ئێران نابنەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران بەردەوام بە ئاراستەی خاکی هەرێمی کوردستان تەقە دەکەن.