Skip to main content

هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی سینفی لە ئاودانان و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکەدا گرت

هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی سینفی لە ئاودانان و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکەدا گرت
posted onJuly 12, 2026
nocomment

ڕۆژی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی «عەلیڕەزا هێممەتی»، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیدا گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ لە دادگای ئینقلابی ئیلام ئامادە بێت.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنی و سێنفییە و دەستیان بەسەر لەپتاب و مۆبایلەکەیدا گرتووە. هاوکات بڕیاری بانگکردنەکەیان بۆ دادگای ئینقلابی ئیلام پێ ڕاگەیاندووە.

ئەم هێرشە بووەتە هۆی دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن بۆ خۆی و بنەماڵەکەی. منداڵەکەی کە نەخۆشە کاتێک هێزە ئەمنییە دەمامکدارەکانی دیتوە تووشی گەشکە بووە.

عەلیڕەزا هێممەتی، هاووڵاتیی کوردی لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی، بە ٢٨ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتییە کە لە هاوینی ١٤٠٢دا بە هۆی چالاکییە سێنفییەکانییەوە بۆ ماوەی سێ مانگ، لە کارەکەی دوور خرایەوە. بەشداریکردن لە کۆبوونەوە سێنفییەکانی فەرهەنگیان و بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٤٠١ لە چالاکییەکانی ناوبراون.