Skip to main content

زانکۆی شەریف ژمارەیەک خوێندکاری لە چوونە ژوورەوە قەدەغە کرد

زانکۆی شەریف ژمارەیەک خوێندکاری لە چوونە ژوورەوە قەدەغە کرد
posted onFebruary 23, 2026
nocomment

بەرپرسانی زانکۆی سەنعەتیی شەریف لە تاران ڕایانگەیاند، ژمارەیەک خوێندکاریان بەهۆی تێوەگلانیان لە ئاڵۆزییەکان لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو زانکۆ قەدەغە کردووە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی پەیوەندییەکانی زانکۆکە، ئەو خوێندکارانە تاوەکو کاتی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانیان لە لێژنەی تەمبێکردن، مافی هاتنە ژوورەوەیان نابێت. هۆکارەکەشی بۆ ئەنجامدانی "ڕەفتاری پێشێلکاری یاساکانی زانکۆ" و پێکدادانی فیزیکی گەڕێندراوەتەوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە زانکۆی شەریف بووە مەیدانی پێکدادانی توند لەنێوان خوێندکارانی ناڕازی و ئەندامانی بەسیج. گرژییەکان کاتێک دەستیان پێکرد کە خوێندکارانی ناڕازی دروشمی توندیان دژی دەسەڵات بەرز کردەوە و هەوڵیاندا بەرەو دەروازەی سەرەکی بڕۆن، بەڵام لەلایەن بەسیجەوە ڕێگرییان لێکرا. ئەم خۆپێشاندانانە هاوکات بوون لەگەڵ بانگەوازی خوێندکاران بۆ یادکردنەوەی چلەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار ڕابردوو.