Skip to main content

لێبوردنی نێونەتەوەیی: زیندانەكانی ئێران، شوێنی كوشتنی بە كۆمەڵە

لێبوردنی نێونەتەوەیی: زیندانەكانی ئێران، شوێنی كوشتنی بە كۆمەڵە
ناو و نیشانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
posted onApril 4, 2024
nocomment

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ٨٥٣ کەسی لە سێدارە داوە کە ئەمە بەرزرین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا بووە.

ئەم ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری هەنگاوی یەکلاکەرەوەی جیهانی بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران بووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیندانەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە شوێنی کوشتنی بەکۆمەڵ.

بە وتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٤٨١ حاڵەتی لەسێدارەدان لە ساڵی ڕابردوودا لە ئێران پێوەندییان بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەرەوە هەبووە، کە زیاتر لە نیوەی هەموو لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێران لەخۆ دەگرێت.

هەروەها ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە چڕکردنەوەی دۆسییەی سزای لەسێدارەدان لە دوای خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"هەوڵی بەدامەزراوەییکردنی ترس و تێرۆر لە کۆمەڵگەدا دەدات.

لێبوردنی نێونەتەوەیی: زیندانەكانی ئێران، شوێنی كوشتنی بە كۆمەڵە
کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران به پێی ڕێزەی دانیشتووان، زۆرترین حاڵەتی له سێدارەدانی هەیه له چاوی هەموو جیهان

بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین ڕێژە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ بووە و بەنیسبەت ساڵەکانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٤٨ لەسەد و ١٧٢ لەسەد پەرەی سەندووە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە هۆشداری داوە کە ماشینی لەسێدارەدانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەروا چالاکە، بەجۆرێک کە تا ٢٠ی مارسی ئەمساڵ، لانیکەم ٩٥ کەس لەم وڵاتە لە سێدارە دراون.

هەروەها لێبوردنی نێونەتەوەیی ئاماژەی بە لەسێدارەدانی سیاسی لە ئێران کردووە کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی نیوەی دووهەمی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران توندتر بووە و باس لەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی لە سزای لەسێدارەدان وەک چەکی سەرکوت کەڵک وەردەگرێت.