Skip to main content

فەریبا عادلخا، لێکۆڵەری ئێران ـ فەڕەنسایی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

فەریبا عادلخا، لێکۆڵەری ئێران ـ فەڕەنسایی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
nocomment

 

▪️فەریبا عادلخا، توێژەرێکی دوو ڕەگەزنامەیی (ئێران و فەڕەنسا) بوو کە لە ئێران و لە زیندانی ئێڤین زیندانی بوو، دوێنێ هەینی ٢١ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی و ڕاپەڕینەکانی ئێران، لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

▫️ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زمانی کەسوکاری فەریبا عادلخا، بڵاوی کردەوە، ئەم کۆمەڵناس و لێکۆڵەرە ئێران ـ فەڕەنساییە کە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین زیندانی کرابوو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئازاد کرا.

▫️ئەم سەرچاوە نزیکە لە فەریبا عادلخا ڕایگەیاند کە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەی پێ دەدەن ئێران جێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا یان دەبێ هەر وا لە تاران بمهنێتەوە.

▫️فەریبا عادلخا لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی "هەنگاونان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا.  بنەماڵەکەی بە توندی ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە.