Skip to main content

خامنەیی لە گەندەڵی یەکەم و لە گرینگیدان بە خەڵک دواهەمینە

خامنەیی لە گەندەڵی یەکەم و لە گرینگیدان بە خەڵک دواهەمینە
کۆمارى ئیسلامى خەڵکى ئێرانى هەژار و زەلیل کردووە!
posted onJanuary 6, 2019
nocomment

 

دامەزراوەی گاڵۆپ کە یەکێک لە خاوەن ئیعتیبارترین دامەزراوەکانی تایبەت بە ڕاپرسی لە ئاستی دونیادایە لە راپڕسییەکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨دا رایگەیاند:  سەید عەلی خامەنەیی ڕێبەڕی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی دونیادا یەکەمین ڕێبەرە لە ڕووی گرینگینەدان بە خەڵکی وڵاتەکەی.

 

پلەی یەکەمی گرینگیپێدانی دەسەڵاتداران بە خەڵکی وڵاتەکەیان لە ڕووی خۆشگوزەرانی و بژێوی ژیان بۆ دەوڵەتی سویس و دوای ئەویش هەر یەکە لە وڵاتانی دانیمارک، سوید، فینلاند و هۆڵەند بە پێی ڕیزبەند پلەی دووەم تا پێنجەمی دوونیایان بە دەستە.

دەوڵەتی ئەمریکا پلەی ٤١ و کانادا پلەی ٢٨ و ئیسپانیا پلەی ١٨ دونیایان بە دەستە. ئێران لە دوای سودان و گامبیا و سوماڵی پلەی ٢٠٩ی جیهانی پێ دراوە.

بە پێی ئەو ڕاپڕسییە ئاستی خۆشگوزەرانی و بژێوی ژیانی خەڵکی سویس ٤.٩٨ لەسەر پێنجە و ئەو ڕێژەیە لە ئێران ٠.٢ لەسەدە.

شایانی باسە ئێران پێنجەمین وڵاتی دەوڵەمەندی دونیایە.