Skip to main content

١٣ میلیۆن لاوی ئێرانی بێ ژن و مێردن

١٣ میلیۆن لاوی ئێرانی بێ ژن و مێردن
دۆخى خراپى ئابوورى هۆکارە بۆ زەماوەندنەکردنى لاوان
posted onDecember 2, 2018
nocomment

 

بەرپرسی گشتی تەندروستی بنەماڵە و وەزارەتی بێهداشت و دەرمان و فێرکاری پزیشیکی دۆینێ ١٠ی سەرماوەز ڕایگەیاندووە ١٣ میلیۆن لاوی ئێرانی کاتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیانە بەڵام ژیان پێک ناهێنن.

 

بە گووتەی موحەمەد ئیسماعیلی موتڵەق تەمەنی گوونجاو بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵە ئەویش بە هۆی ئەوەی باشترین کاتە بۆمنداڵ بوون و تێپەڕین لەو تەمەن بۆ لە دایک بوونی منداڵ یەکجار خراپە. ئێستا نێونجی تەمەنی ژیانی هاوبەش لە نێو کچاندا ٢٥ ساڵ و لە نێو کوڕاندا ٢٧ ساڵە و ئەو ئامارە لە سارێکی وەک تاران لەسەرترە.

ناهید تاجەدین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی پەرلەمان ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ماڵپەڕی خانە میلەت گوتویەتی ڕێژەی چوونە سەریی پیکهێنانی بنەماڵە ٧.٢ لەسەد بووە ڕێژەی زیاد بوونی حەشیمەت ٢٤.١ لەسەد بووە و ویستی تەنیا مانەوە لە نێو کوڕان و کچاندا یەکجار زۆر بووە.

بێکاری و نەبوونی سەرچاوەیەکی داهاتی بەهێز، هەڵاوسانی ئابووری و داشکانی نرخی تمەن بە هۆی سیاستەکانی کۆماری ئیسلامی وای کردووە کە کوڕان و کچان کەمتر بیر لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بکەنەوە و تەنیایی باشتر بزانن لە بنەماڵە دروستکردن. مادە هۆشبەرەکان، لەسەرێ بوونی ئاستی چاوەڕوانییەکانی ژنان و پیاوان لە ژیان و خیانەتی خێزانی بەشیکی دیکەن لە هۆکارەکانی پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەش لە لایەن کوڕان و کچانی ئیرانییەوە.