Skip to main content

دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە دەیەی ڕابردوودا ٨٦٠ دانپێدانانی زۆرەملی بڵاو کردووەتەوە

دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە دەیەی ڕابردوودا ٨٦٠ دانپێدانانی زۆرەملی بڵاو کردووەتەوە
posted onJune 25, 2020
nocomment

دادپەروەری  بۆ ئێران و  فدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ دوو دامەزراوەی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی هاوبەش داوای ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی دانپێدانانە زۆرەملیەکانیان لە کۆماری ئیسلامی کرد.

لە ڕاگەیەندراوی ئەو دوو دامەزراوەیە هاتووە لە دەیەی ڕابردوودا لانیکەم دانپێدانانی زۆرە ملی بە ٣٥٥ کەس و تۆمەتی ناڕەوا لە دژی ٥٠٥ کەس لە دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئێران بڵاو بووەتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە لە ٥٧ لاپەڕەدا بڵاو بووەتەوە و ئەنجامی ١٥٠٠ کاتژمێر لێکۆڵینەوە و شرۆڤەی زیاتر لە ١٥٠ بەرنامە و ١٣ وتووێژی دوورودرێژ لەگەڵ قوربانیەکانی دانپێدانانی زۆرە ملیە.

سەرۆکی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ گووتویەتی بەرپرسانی ئێران چەندین دەیەیە دانپێدانانی زۆرەملی بۆ سەرکووتی دەنگی ناڕازیان بەکاردێنن و گووتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکات بۆ ڕاگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی و کەڵکوەرگرتنی سیاسی لەو بابەتە لە لایەن ڕژیمی ئێران.