بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فرۆشى چەک لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست زیادى کردووە

فرۆشى چەک لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست زیادى کردووە
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2020
noبۆچوون

 

لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا قەبارەی فرۆشتنی چەک بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ٦١ لەسەد زیادی کردووە. توێژینەوەکانی ناوەندی سیپری بۆ ئاشتی کە لە سوئیدە نیشانی دەدات بازاڕی فرۆشتنی چەک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

ئەمریکا هەروەها گەورەترین فرۆشیاری چەکە لە جیهاندا و لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٣ لەسەد فرۆشی چەکی زیاد کردووە. یەک لەسەر سێی بازرگانی چەکی جیهان بە چەکی ئەمریکایی دەکرێت واتە ئەمریکا کۆنترۆڵی یەک لەسەر سێی بازاڕی چەکی جیهان دەکات. فرۆشتنی چەک بەشێکە لە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیەتی ئەمریکا. بە گووتەی کارناسێکی پرسە ئەمنیەتیەکان ئەمریکا بۆیە چەک هەناردە دەکات بۆ ئەوەی دۆست و هاوپەیمان ببینێتەوە و دڵنیابێ لەوەی دەتوانێ لە چالاکی سەربازیدا هاوکاری وڵاتانی دیکەی لە پشت بێت. عەرەبستان و ئیمارات گەورەترین وڵاتانی کڕیاری چەکی ئەمریکان.

ڕووسیە لە دوای ئەمریکا گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری چەکە و لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابروودا ١٨ لەسەد هەناردەی چەکی کەم کردووە.
فەرانسە پلەی سێهەمی هەناردەی چەکی هەیە و قەبارەی هەناردەی چەکی لە ماوەی ٥ ساڵدا ٧٢ لەسەد زیاد کردووە. فرۆشتنی فرۆکە شەڕکەرەکانی ڕافائێل هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی فرۆشی چەکی فەرانسەیە. موشتەریەکانی فەرانسە میسر، قەتەر و هیندوستانن.

فرۆشى چەک

ئاڵمان چوارەمین وڵاتی گەورەی جیهانە لە ڕووی فرۆشی چەکی مۆدێرن. لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا فرۆشی چەکی ئەو وڵاتە ١٧ لەسەد زیادی کردووە. ئاڵمان یەکێک لە وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپایە کە نیوەی چەکی هەناردەکراوی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە دەنێرێت کە ئەندامی ناتۆ نین و ئەلجەزایر سێهەم وڵاتی هاوردەکەری چەکی ئاڵمانیە. قەتەر و میسر دوو لە وڵاتانی گەورەی کڕیاری چەکی ئاڵمانن.

بە پێی توێژینەوەی ناوەندی سیپری قەبارەی بازرگانی چەک لە ماوەی دە ساڵدا ٢٠ لەسەد زیادی کردووە.
حەجمی بازرگانی چەک ساڵانە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیارد دۆلارە.