بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیرى ڕاگەیاندنى یەمەن بانگەشەى حوسییەکانى لەسەر هێرشى سەر نەجران ڕەت کردەوە

وەزیرى ڕاگەیاندنى یەمەن بانگەشەى حوسییەکانى لەسەر هێرشى سەر نەجران ڕەت کردەوە
AvaToday caption
ئەو فیلمەى حوسییەکان بڵاویان کردووەتەوە کۆنە و فیلمى ئۆپەراسیۆنى شکستخواردووى دژ بە سوپاى یەمەنە
posted onSeptember 30, 2019
noبۆچوون

مەعمەر ئەلڕیانى وەزیرى ڕاگەیاندنى یەمەن، ڕۆژى دووشەممە گوتى "ملیشیا حوسییەکانى سەر بە ئێران، بە سوودوەرگرتنەوەى فیلمە کۆنەکان و ڤیدیۆى ئۆپەراسیۆنێکى شکستخواردووى لەندچن مانگى پێش ئێستا لە ناوچەى کەتاف، دەساتیان بە بڵاوکردنەوەى درۆ کرد و هەوڵیان دا گوڕ و هێزێکى ڕۆجى بدەنە لایەنگرەکانیان و لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەکانەوە کاریان لەسەر "سەرکەوتنى ساختە" کرد.

 

ئەلڕەیانى شێوارەى دوێنێ یەکشەممە لە تویتەرەکەى خۆى نووسى "ملشیا حوسییەکان بە ئامانجى داپۆشینى شکست و لەمپەرە سیاسى وسەربازییەکانیان لە یەمەن و پشتگوێخستنى سیاسییان لە ناوچەکە و بە ئامانجى بەرزکردنەوەى ورەى تێکشکاو و پەرشوبڵاوى ئەندامەکانیان، کەوتنە درۆکردن و ڕ ێکلام بۆ سەرکەوتنێکى ساختە تا بتوانن شەڕەکە لە خزمەتى تاران درێژە پێ بدەن و تێهزرینى گشتى کە لەسەر هێرشى تاران بۆ سەر ئارامکۆ کۆ بووەتەوە بەلارێدا بەرن".

 

هێرشى درۆیین و بەتاڵى هێزە هاوپەیمانەکان

وەزیرى ڕاگەیاندنى یەمەن ئاشکراى کرد کە ملشیا سەربازییەکانى حوسییەکان سوودیان لە چەندین فیلم و ڤیدیۆ لە زیندانییە مەدەنییەکانى دژبەریان وەگرتووە و میکس و تێکەڵیان کردوون و بڵاویان کردوونەتەوە. حوسییەکان ماوەیەک بەر لە ئێستا بە خەیاڵى نیشاندانى سەرکەوتنێکى ساختەکراو کە لە ناوچەى کەتاف دەستیان دایێ، سەرەتا یەکێک لە تیپەکانى ئەرتەشى نیشتمانى یەمەنیان بە ناوى "ئەلفەتح" گەمارۆ دا و پاش چەند سەهعات بە هاتنى باڵەفڕى ئاپاچى و شەڕکەرى هاوپەیمانى تووشى شکستێکى گەورە و کوژرانێکى زۆر بوونەوە کە لەم ئۆپەراسیۆنە هەموو ملشیا سەربازییەکانى ژێر ناوى (الصماد  ٣) کوژران".

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو ملشیا حوسییەکان دیمەنى هەندێک تانکن وژمارەیەک سەربازیان لە پەراوێز و نێزیکى تانکەکان کە خەرکیەى ڕاکردن بوون، لە تۆڕە کۆمەڕیەتییەکان بڵاو کردەوە و بانگەشەى ئەوەیان کرد کە لە هێرشێک بۆ سەر خاکى عەرەبستانى سعودیە زیاتر لە ٢٠٠٠ سەربازى ئەو وڵاتە و سەدان فرماندەیان دەستبەسەر کرووە و سەدان تانک و زرێپۆشیان گرتووە، بەڵام هیچ کاک لەم بانگەشەى حوسییانە لە دیمەنێکى دیار نیشان نەدران.

حوسییەکان هەروەها بانگەشەى ئەوەیان کرد کە محەمەد ئەلعەربی هەواڵنێرى مەدیانى ئەلعەرەبیەیان دەستبەسەر کردووە، بەڵام محەمەد ئەلعەرب کەمێک دواتر پەیامێکى ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوە کردەوە و ئەم بانگەشەى حوسییەکانى بە درۆ هەژمار کرد.

جگە لە ڕاگەیاندنەکانى کۆمارى ئیسلامى، هیچ ڕاگەیاندنێکى سەربەخۆ بانگەشەى حوسییەکان پشتڕاست نەکردەوە. ڕاگەیاندنە سعودییەکان و هەروەها ئەو ڕاگەیاندنانەى کە سەر بە یەمەنن، کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم بانگەشەیە نەبوو. بەڵام پاشە ئەوەى کە حوسییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆکەیان بڵاو کردەوە، وەزیرى ڕاگەیاندنى یەمەن بە درۆى خستەوە.