بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرش بۆ سەر سوپا لە خوزستان و کاردانەوەکانی

هێرش بۆ سەر سوپا لە خوزستان و کاردانەوەکانی
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەلئەهواز: ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر ڕێژەى سوپا
هێرشەکەى ئەوڕۆ بەیانى بۆ ئەهواز ٢٥ کوژراو و زیاتر لە ٥٤ بریندارى لێ کەوتووەتەوە
posted onSeptember 22, 2018
noبۆچوون


بەرەبەیانی ئەوڕۆ لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێک بۆ سەر رێژەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەیدانی قودسی خوزستان پتر لە ٢٥ کەس کوژراو و ٥٤ کەس بریندار بوون.

 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەلئەهواز لەو بارەوە بە تەلەفزیۆنی ئێران ئەنتەرناشناڵی گووتەوە "چالاکی ئەوڕۆی ئەهواز لە لایەن هێزەکانی ئەوانەوە ئەنجام دراوە".

مێدیاکانی گرێدراو بە کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردووەتەوە "ئەو هێرشە لە لایەن چوار ئەندامی هێزەکانی ئەلئەهوازەوە ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەیان لە لایەن هێزەکانی سوپاوە سێ کەسیان کوژراون و کەسێکیان بە دیل گیراوە و لە هێندێک میدیاشدا گوتراوە کەسە دیلەکە کوژراوە.

سوپای پاسداران لە کاتی هێرشەکەدا شڵەژاوە و تەقەی لە خەڵکی سڤیل کردووە. شایەتحاڵیک بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گووت "هێرشبەران یۆنیفۆڕمی نیزامی هاوشێوەی سوپای پاسدارانیان لەبەردابوو و ئەوەی وای کردبوو کە هێزەکانی سوپا بێ ئامانج تەقە بکەن و خەڵکى سڤیل بریندار بکەن.

لەم هێرشەدا تەنانەت ڕۆحانییەکیش بریندار نەبووە!

 

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچیان لێ نەهاتووە

لەو دەسترێژیەدا هیچ بەرپەرسێکی گەورەی کۆماری ئیسلامی نەکوژاروە و ئەوە وای کردووە کە زۆر کەس لە چاوەدێرانی دونیای سیاسەتی ئێران ئەو هێرشە بە دەستکرد و و سیناریۆی کۆماری ئیسلامی لەقەڵەم بدەن . محەمەد نوری زاد لەو بارەوە دەڵێ هیچ دوور نییە ئەوە ڕوداوەی ئەوڕۆی خوزستان لە لایەن خودی سوپای پاسدارانەوە پێک نەهێدرابێت.

 لە لایەکی دیکە یاقوب التستری بە تۆڕی  مێدیایی ئاڤاتودەی گووت تەلەڤزیۆنی ئێران ئەنتەرناشناڵ هەمو قسەکانی ئەویان بڵاو نەکردۆتەوە و ئەو نەیگووتوە کە بزووتنەوەی ئەلاحواز بەرپراسیەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتووە بەڵکو گوتویەتی کە خەباتکارانی موقاوەمەتی نەتەوەیی ئەهواز ئەو کارەیان ئەنجام داوە.