بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاگاداری

ئاگاداری
posted onSeptember 9, 2018
noبۆچوون

 

چالاکانى مەدەنى و حیزبە سیاسییەکانى کورد، ڕۆژى مانگراتنى سەراسەرى لە دووشەممەى خەرمانان بۆ چوارشەممە ٢١ى خەرمانان گۆڕانى بەسەردا هاتووە.

ئاڤاتودەى داوا لە چالاکانى مەدەنى و حیزبە سیاسییەکان دەکات کە پاڵپشتى بکەن و داوا لە خەڵکى کوردستان دەکات بۆ پاراستنى یەکێتى و یەکپارچەیی، لە ڕۆژى ٢١ى خەرمانان دەست بە ناڕەزایەتى سەراسەرى خۆیان دژى لەسێدارەدانى زیندانیانى سیاسى و شەهیدکردنى منداڵەکانیان بکەن لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە.

کۆمارى ئیسلامى بە لەسێدارەدان و کوشتن، تەنیا ئاستى نەفرەتى خۆى لە نێو خەڵکى سەراسەرى ئێران زیاتر دەکات.

ئەگەر لە ڕابردوو تەنیا کوردستان یەکپارچە دژى کۆمارى ئیسلامى خەباتى کردبێت، ئێستا بە خۆشییەوە سەراسەرى ئێران لە کرۆک و مەبەستى کۆمارى ئیسلامى تێگەیشتووە و ئەم دەسەڵاتە تۆتالیتارە بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت و دەڕووخێت.