بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆکان ۱۰ ملیار دۆلاریان لە داهاتە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی دابەزاندوە

گەمارۆکان ۱۰ ملیار دۆلاریان لە داهاتە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی دابەزاندوە
AvaToday caption
posted onApril 25, 2019
noبۆچوون

 

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران گوتی: گەمارۆکان ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی لە بانەمەڕی ۹۷ تا ئێستا ، ۱۰ ملیار دۆلاری لە داهاتی نەوتی ئێرانی دابەزاندووە.  ترامپ چەند ڕۆژ لەمەوپێش و بە مەبەستی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران و گەیاندنی ئاستی فرۆشی بە سفر،  ڕایگەیاند "کۆتایی بە لێخۆشبوونەکانی دێنێت".

 

بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، برایان هۆک گوتی: تا پێش لە گەمارۆکانی ئەمریکا، داهاتی ساڵانەی نەوتی ئێران زیاتر لە ٥۰ ملیار دۆلار بوو کە بە بەراوردی خاکەلێوەی ساڵی پێشوو ، ۱۰ ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێران کەمى کردووە. پاش چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ناوکییەکە و دەسپێکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران، ئەمریکا  ڕێگای دایە ٨ وڵات بۆ ماوەی ۱٨۰ ڕۆژ لە ئێران نەوت بکڕن تا لەم ماوەیە بۆ دابینکردنی سووتەمەنییەکانیان شوێنێکیتر بدۆزنەوە.

لەکۆتایی سەرماوەزی ۹۷ برایان هۆک گوتی، سێ وڵات لەو هەشت وڵاتەی کە بۆکڕینی نەوتی ئێران داوای لێخۆشبوونەوەیان کردبوو، ڕادەی کڕینی نەوتیان لە ئێران گەیاندووەتە سفر. ترامپ هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ڕایگەیاند ڕێککەوتنە ناوکییەکە هەڵسوکەوتی ئێرانی نەگۆڕیوە، لە بەرجام ڕۆیشتە دەرەوە و گەمارۆکانی بەشێوەیەکی قورستر دەست پێ کردەوە.

ئەمریکا ئەڵێ، کۆماری ئیسلامی گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمە، بە پێچەوانەی بڕیارنامەی  ۲۲۳۱ ئەنجوومەنى ئاسایش درێژەی داوە بە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی و سەرچاوەی پشێوی و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەیە و سوپای پاسدارانیش بەڕێوەبەری بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامییە.

برایان هۆک٣