بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرووپێکی تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە دڵی ئەفریقا لەنێو برا

گرووپێکی تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە دڵی ئەفریقا لەنێو برا
AvaToday caption
کۆماری ئیسلامی بە ملیۆنەها دۆلار لە سامانی ئێراییەکانی، خەرجی ڕووبەڕووبونەوەى گەشەسەندنی دیپلۆماتیکی ئیسرائیل لە ئەفریقا کردووە.
posted onApril 20, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵنێریی نێونەتەوەیی "ئای ۲٤" ی ئسرائیل کە ڕۆژ هەینی ۳۰ی خەکەلێوە بڵاو کرایەوە، گرووپێکی تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە ناوی "سرایا زەهرا" لە چاد و ئەفریقای ناوەندی، لەلایەن ئسرائیلەوە لەنێو برا..

 

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تێچووی ئەم بنکە تێرۆریستییە کە لەلایەن "عەلی پەرهوون" لە فەرماندەکانی باڵای سوپای قودس لە ئەفریقا ڕێک خراوە، سەدان هەزار دۆلار لە سامانی خەڵکی ئێرانە کە ئامانجیان کردەوەی تێرۆریست بوو دژی وڵاتانی ڕۆژاوایی و دامەزرانی چەندین بنکەی تێرۆریستى دیکە لە وڵاتانی ئەفریقا بە مەبەستی هاوکاری سوپای پاسداران و کونترۆڵکردنی وڵاتانی ئەفریقا.

سوپای تێرۆریستی پاسداران ئەم گرووپانە بۆیە لە چاد و سوودان و ئەریترە دروست دەکات، تا ئیسرائیل سەرکەوتوو نەبێت لە پەرەپێدانى کارى دیپلۆماتیکى خۆى لەو کیشوەرە و دەست و ناوەندێکیش بێت بۆ پەرەپێدانى تیۆرۆریزم لە کیشوەرەکە، بەمەش ملیۆنان دۆلار لە پارەی ئێرانییەکان هیچ کە دەچێتە دەرەوە، بەڵکو ناشگەڕێتەوە وڵاتەکە و بۆ پەرەپێدانى تیرۆریزم خەرج دەکرێت. هەر ئەم هۆکارانەش بوونە هۆى ئەوەى کە سوپاى پاسداران بخرێتە نێو لیستى تیرۆرى ڕێکخراوە بیانییەکانى ئەمریکاوە.

چۆنیەتى پەیوەندى نێوان کۆمارى ئیسلامى و ئەو گرووپە تیرۆریستییە