بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

باشووری ئێران لە ئەگەری تیاچوونە

باشووری ئێران لە ئەگەری تیاچوونە
AvaToday caption
خەڵکى ئێران ئەم دوو ساڵە تووشى قاتوقڕی دەبنەوە
posted onApril 18, 2019
noبۆچوون

 

ملیۆنان کوللە لە عەربستانەوە هێرشیان کردووتە سەر ٦ پارێزگای باشووری ئێران . کە ۲۰۰ هەزار هێکتار لە زەویوزار و باخەکانی خەڵکی لەبەر گرتووە.

بەوتەی بەرپرسی گشتی پاراستنی گیاکان لە ئێراندا: ئەم کوللەیانە ماوەی ۱۰ ڕۆژ پاش گرادانان، بێچووەکانیان دێنە دەرەوەو ژمرەیان چەند ئەوەندە دەبێتەوە . بۆیە ئەگەر هەوڵێکی بۆ نەدرێت کارەساتی خراپ لە بەشی کشتوکاڵدا ڕوودەدا.

ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشی کوللەکان لە توانای خەڵکی ئێراندا نییە و دەبێ کۆماری ئیسلامی خۆی بەرپرسی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەستۆ بگرێت دەنا ئەگەری کەوتنی قاتوقڕی لەم ناوچانە زۆرە. بەڵام تا ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە هەوڵێکی بۆ ئەم قەیرانە نەداوە و خۆی لەئاست خەڵکەکەی بەبەرپرس نازانێت.