بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لوڕستان لە لیتەى کارنەزانى کۆماری ئیسلامی نوقم بووە

لوڕستان لە لیتەى کارنەزانى کۆماری ئیسلامی نوقم بووە
AvaToday caption
ڕاپۆڕتی ئاڤاتودەی لەسەر ناوچە لافاو لێدراوەکانی لوڕستان
posted onApril 6, 2019
noبۆچوون

 

هەلومەرجی ناوچە لافاولێدراوەکان بە جیاوازی لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابڕدوو جیاوازی تێدا درووست نەبووە، ئاستی پێڕاگەیشتنەکان لە ئاستێکی زۆر نزم دایە و بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە. لە ڕاستیدا خودی دەسەڵات هیچ ئاگاداری بارودۆخی ئەو خەڵکە نییە. مەمۆڵان، پۆل دۆختەر، کوهدەشت، نوراوا و تەنانەت  لە خودی شاری خوڕەم ئاوا هەموو ناوچەکانی کە کەوتوونە کەنار ئاوەکان، شەقامەکان تا ئێستا بەستراون و هەموو جێگایەک قوڕ و چڵپاوە.

 

لە پۆل دۆختەر خەڵک بە گشتی بە کەمتەرخەمییەکانی دەوڵەت ناڕازین و ئاو و کارەبا پچڕاوە، بەو شێوەیە کە دەوڵەت هیچ هاوکارییەک ناکات هاوکارییەکانی خەڵک توشی کێشە دەبن چوونکە بۆ گەیشتن بۆ زۆربەی  ئاواییەکان خەڵک دەبێ چەندین کاتژمێر بە پێیان ڕێگە ببڕن. سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجە تاڵە خەلک زۆر بە یەکگرتوویی هاوکاری دەگەیێنن بە لافاو لێدراوان.

ناوچە لافاو لێدراوەکان گەرمەسێرن و بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسیدارن. هیچ جۆرە تۆڕێکی تەندروستی لەو ناوچانە دانەندراوە و ئەوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی نەخۆشییەکان. نەبوونی ئاوی خواردنەوە یەکێکی دیکە لە کێشەکانە. پڕوپاگەندەی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ دابەشکرانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بۆ چوار بەش بۆ ئەوەی هاوکاری خەڵک بکەن درۆیێکی گەورەیە و تەنیا ئۆرگانێکی کە لە ئاستی توانایی خۆیدا هاوکاری خەڵک دەکات ئەڕتەشە.

هەرچەند ڕۆژ جارێک بە مەبەستی نمایش لە میدیا دەوڵەتییەکان فڕۆکە دەنێردرێتە ناوچە نیزیکەکانی خوڕەم ئاوا و نان و ئاو بۆ خەڵک دەبات، بەڵام ناوچە دوورەکان کە زۆرترین خەساریان پێ گەیشتووە تا ئێستا هیچ هاوکارییەکیان نەگەیشتووەتێ.