بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوایین کاردانەوەکان بەرامبەر دانانى سوپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان

دوایین کاردانەوەکان بەرامبەر دانانى سوپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان
AvaToday caption
posted onApril 6, 2019
noبۆچوون

 

بن ساس سناتۆری کۆماریخواز لە ویلایەتى نبرێسکا: بۆی هەیە دەرئەنجامەکانی دانانی ئەو گرووپە لە لیستی تیرۆر شتێکی نوێ بێ، بەڵام قەسابەکانی سوپای پاسداران ماوەیەکی زۆرە خەریکی کاری تیرۆریستین.

 

ئەوە هەنگاوێکی زۆر گرینگە بە ئاقاری سەرکەوتنی کەمپینی گوشاری هەرە زۆر لەسەر کۆماری ئیسلامی کە هۆکاری بشێوی و پشتیوانی تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوە کارێکی باشە و دەستی ئێمە ئاواڵە دەکات بۆ ئەوەی پاشەکشێ بکەین بە دانانی بودجە و پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم. مارک دوبوویتز، سەرۆکی ناوەندی پارێزوانی لە دێموکڕاسییەکان:

 دەبوو زوور زووتر ئەو کارە کرابا، ئەویش بۆ ڕێزلێنان لە هەزاران ئەمریکایی، ئێرانی، ئەوروپایی، سوری، عێراقی، یەمەنی، لوبنانی، ئیسرائیلی، سعودی، بەحرەینی ، ئاڕژانتینی و ئەو کەسانەی دیکەی کە کوژراون، ئەشکەنجە کراون، تووندوتیژیان لەگەڵ کراوە و لە کار کەوتوون.

مایک گاڵاگێر ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا: هەنگاوێکی بە نرخە کە دەوڵەتی ترامپ هەنگاوی هەڵێناوەتەوە بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان. پێویستە ئێمەش هاوشێوەی ئەو کارە ئەنجام بدەین.